دووەم پەترۆس 16:1-21
دووەم پەترۆس 16:1-21 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
چونكه ئێمه دوای ئه‌فسانه‌یه‌كی دروستكراو نه‌كه‌وتووینه، هاتنی په‌روه‌ردگارمان ئیشۆعی مه‌سیح و هێزه‌كه‌یمان پێ ناساندن، به‌ڵكو گه‌واهیده‌ری مه‌زنتایه‌تیی ئه‌وین. چونكه كاتێ ڕێز و شكۆی له خودای باوک وه‌رگرت، ده‌نگێكی ئاوا له شكۆداری پایه به‌رزه‌وه بۆی هات: “ئه‌مه‌یه ڕۆڵه‌ی خۆشه‌ویستم، ئه‌وه‌ی پێی دڵشادم”. ئێمه‌ش ئه‌م ده‌نگه‌مان بیست كه له ئاسمانه‌وه هات، كاتێ له شاخی پارسا له‌گه‌ڵی بووین. وشه‌ی پێغه‌مبه‌رانیشمان هه‌یه و جێگیره، كه چاک ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر ئاگاداری بن، وه‌ک بۆ چرایه‌كی ڕووناک له شوێنێكی تاریک، تاكو ڕۆژ هه‌ڵدێت و هه‌ساره‌ی به‌یان له دڵتان‌دا هه‌ڵدێت. له سه‌رووی هه‌مووان ئه‌مه بزانن، كه هیچ پێشبینییه‌ک له په‌رتووكه‌كه‌دا به لێكدانه‌وه‌ی تایبه‌ت نابێت، چونكه هه‌رگیز پێشبینیه‌ک به خواستی مرۆڤ نه‌هاتووه، به‌ڵكو مرۆڤه پارساكانی خودا دوواون كه به ڕووحی پارسا هه‌ڵگیراون.
دووەم پەترۆس 16:1-21 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
کاتێک هاتنی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان و هێزەکەیمان پێ ناساندن، ئێمە بەدوای کۆمەڵە ئەفسانەیەکی زیرەکانەی هەڵبەستراو نەکەوتبووین، بەڵکو شایەتحاڵی پایەبەرزییەتی ئەو بووین. ڕێز و شکۆی لە خودای باوک وەرگرت کاتێک ئەم دەنگەی لە شکۆداری پایەبەرزەوە بۆ هات: «ئەمەیە کوڕی خۆشەویستم، ئەوەی زۆر پێی دڵشادم.» ئێمەش گوێمان لەم دەنگە بوو کە لە ئاسمانەوە هات، کاتێک لە شاخی پیرۆز لەگەڵی بووین. هەروەها پەیامی پێغەمبەرانمان هەیە کە بە تەواوی پشتی پێ دەبەسترێت، چاک دەکەن کە گرنگی پێ بدەن، هەروەک چۆن گرنگی بەو چرایە دەدەن کە لە شوێنێکی تاریک‌دا دەدرەوشێتەوە هەتا ئەو کاتەی ڕۆژ دەبێتەوە و ئەستێرەی بەیان لە دڵتان‌دا هەڵدێت. لە سەرووی هەموو شتێکەوە ئەمە بزانن، کە هیچ پێشبینییەک لە نووسراوە پیرۆزەکاندا بە لێکدانەوەی خودی پێغەمبەرەکە نەنووسراوە، چونکە هەرگیز پێشبینی بە خواستی مرۆڤ نەهاتووە، بەڵکو ڕۆحی پیرۆز ڕابەرایەتی مرۆڤەکانی کردووە، بۆ ئەوەی پەیامی خودا ڕابگەیەنن.