دووەم پەترۆس 19:1-21
دووەم پەترۆس 19:1-21 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
وشه‌ی پێغه‌مبه‌رانیشمان هه‌یه و جێگیره، كه چاک ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر ئاگاداری بن، وه‌ک بۆ چرایه‌كی ڕووناک له شوێنێكی تاریک، تاكو ڕۆژ هه‌ڵدێت و هه‌ساره‌ی به‌یان له دڵتان‌دا هه‌ڵدێت. له سه‌رووی هه‌مووان ئه‌مه بزانن، كه هیچ پێشبینییه‌ک له په‌رتووكه‌كه‌دا به لێكدانه‌وه‌ی تایبه‌ت نابێت، چونكه هه‌رگیز پێشبینیه‌ک به خواستی مرۆڤ نه‌هاتووه، به‌ڵكو مرۆڤه پارساكانی خودا دوواون كه به ڕووحی پارسا هه‌ڵگیراون.
دووەم پەترۆس 19:1-21 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
هەروەها پەیامی پێغەمبەرانمان هەیە کە بە تەواوی پشتی پێ دەبەسترێت، چاک دەکەن کە گرنگی پێ بدەن، هەروەک چۆن گرنگی بەو چرایە دەدەن کە لە شوێنێکی تاریک‌دا دەدرەوشێتەوە هەتا ئەو کاتەی ڕۆژ دەبێتەوە و ئەستێرەی بەیان لە دڵتان‌دا هەڵدێت. لە سەرووی هەموو شتێکەوە ئەمە بزانن، کە هیچ پێشبینییەک لە نووسراوە پیرۆزەکاندا بە لێکدانەوەی خودی پێغەمبەرەکە نەنووسراوە، چونکە هەرگیز پێشبینی بە خواستی مرۆڤ نەهاتووە، بەڵکو ڕۆحی پیرۆز ڕابەرایەتی مرۆڤەکانی کردووە، بۆ ئەوەی پەیامی خودا ڕابگەیەنن.