دووەم پەترۆس 2:1-4
دووەم پەترۆس 2:1-4 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به‌خشش و ئاشتی بۆتان زیاد بێت، به ناسینی خودا و ئیشۆعی په‌روه‌ردگارمان. هێزه خوداییه‌كه‌ی هه‌موو شتێكی بۆ ژیان و خواترسی به ئێمه‌ی به‌خشیوه، به ناسینی ئه‌وه‌ی بانگی كردین بۆ شكۆ و چاكییه‌كه‌ی، ئاواش به ئه‌مانه‌وه به‌ڵێنه به‌هادار و مه‌زنه‌كانمان پێدرا، تاكو به ئه‌مانه به‌شدار بن له سروشتی خودایی و هه‌ڵبێن له‌و گه‌نده‌ڵییه‌ی جیهان كه له هه‌وه‌سدایه.
دووەم پەترۆس 2:1-4 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
با لە ڕێگەی ناسینی خودا و عیسای خاوەن شکۆمانەوە، نیعمەت و ئاشتیتان بۆ زیاد بێت. هێزە خوداییەکەی مەسیح هەموو ئەو شتانەی پێ بەخشیوین کە بۆ ژیان و لەخواترسی پێویستە، ئەمەش لە ڕێگەی ئەو ناسینەی کە هەمانە بۆ ئەو خودایەی کە بانگی کردین بۆ شکۆ و چاکییەکەی. خودا بەهۆی هەموو ئەمانەوە بەڵێنە بەهادار و گەورەکانی پێداین، تاکو ئێوە بەهۆی ئەم بەڵێنانەوە بتوانن لەو گەندەڵییەی جیهان دەرباز بن کە لە ئارەزووی خراپدایە و بەشدار بن لە سروشتی خودایی.