دووەم پەترۆس 3:1-7
دووەم پەترۆس 3:1-7 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
هێزه خوداییه‌كه‌ی هه‌موو شتێكی بۆ ژیان و خواترسی به ئێمه‌ی به‌خشیوه، به ناسینی ئه‌وه‌ی بانگی كردین بۆ شكۆ و چاكییه‌كه‌ی، ئاواش به ئه‌مانه‌وه به‌ڵێنه به‌هادار و مه‌زنه‌كانمان پێدرا، تاكو به ئه‌مانه به‌شدار بن له سروشتی خودایی و هه‌ڵبێن له‌و گه‌نده‌ڵییه‌ی جیهان كه له هه‌وه‌سدایه. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش هه‌موو تێكۆشانێک بكه‌ن تاكو چاكی بۆ باوه‌ڕتان زیاد بكه‌ن، بۆ چاكیێتی زانین، بۆ زانین خۆڕاگرتن، بۆ خۆڕاگرتن دانبه‌خۆداگرتن، بۆ دانبه‌خۆداگرتن خواترسی، بۆ خواترسی سۆزی برایانه، بۆ سۆزی برایانه خۆشویستن.
دووەم پەترۆس 3:1-7 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
هێزە خوداییەکەی مەسیح هەموو ئەو شتانەی پێ بەخشیوین کە بۆ ژیان و لەخواترسی پێویستە، ئەمەش لە ڕێگەی ئەو ناسینەی کە هەمانە بۆ ئەو خودایەی کە بانگی کردین بۆ شکۆ و چاکییەکەی. خودا بەهۆی هەموو ئەمانەوە بەڵێنە بەهادار و گەورەکانی پێداین، تاکو ئێوە بەهۆی ئەم بەڵێنانەوە بتوانن لەو گەندەڵییەی جیهان دەرباز بن کە لە ئارەزووی خراپدایە و بەشدار بن لە سروشتی خودایی. هەر لەبەر ئەمەش، تێ‌بکۆشن تاکو لە باوەڕتان چاکە بکەوێتەوە، لە چاکەش، زانیاری، لە زانیاریش بەسەرخۆدا زاڵبوون، لە بەسەرخۆدا زاڵبوونیش دانبەخۆداگرتن، لە دانبەخۆداگرتنیش لەخواترسی، لە لەخواترسیش هەست و سۆزی هاوبەش، لە هەست و سۆزی هاوبەشیش خۆشەویستی،