دووەم سالۆنیکی 3:1-7
دووەم سالۆنیکی 3:1-7 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
برایان، ده‌بێت هه‌رده‌م له‌به‌ر ئێوه سوپاسی خودا بكه‌ین، وه‌ک شایسته‌یه، چونكه باوه‌ڕتان زۆر گه‌شه ده‌كات و خۆشویستنی هه‌ر یه‌كێكتان و هه‌موو بۆ یه‌كتری زیاد ده‌كات، ته‌نانه‌ت ئێمه به خۆمان له وارگه‌كانی خودا شانازیتان پێوه ده‌كه‌ین، بۆ دانبه‌خۆداگرتن و باوه‌ڕتان له هه‌موو چه‌وسانه‌وه و ته‌نگانه‌یه‌ک كه به‌رگه‌ی ده‌گرن. ئه‌مه به‌ڵگه‌یه كه حوكمی خودا دادپه‌روه‌رانه‌یه، تاكو شیاوی پاشایه‌تیی خودا بن، ئه‌وه‌ی له پێناوی ئازار ده‌چێژن. له‌لای خودا دادپه‌روه‌رانه‌یه ئه‌وانه‌ی ته‌نگتان پێ هه‌ڵده‌چنن سزایان به ته‌نگانه بداته‌وه، ئێوه كه له ته‌نگانه‌دان له‌گه‌ڵ ئێمه حه‌سانه‌وه‌تان ده‌بێت، له كاتی ئاشكراكردنی ئیشۆعی په‌روه‌ردگار له ئاسمان له‌گه‌ڵ فریشته‌كانی تواناكه‌ی.
دووەم سالۆنیکی 3:1-7 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
خوشکان، برایان، دەبێت هەردەم لەبەر ئێوە سوپاسی خودا بکەین، وەک شایستەیە، چونکە باوەڕتان زۆر گەشە دەکات و خۆشەویستی هەر یەکێکتان و هەمووان بۆ یەکتری زیاد دەکات، بۆیە ئێمە خۆمان لە کڵێساکانی خودا شانازیتان پێوە دەکەین، بەهۆی دانبەخۆداگرتن و باوەڕتان لەو هەموو چەوسانەوە و ناخۆشییانەی کە بەرگەی دەگرن. ئەمە بەڵگەیە کە حوکمی خودا دادپەروەرانەیە، تاکو شیاوی شانشینی خودا بن، ئەوەی کە لە پێناویدا ئازار دەچێژن. لەبەر ئەوەی خودا دادپەروەرە، ئەوانەی تەنگتان پێ هەڵدەچنن بە تەنگانە سزایان دەداتەوە، هەروەها ئێوە کە لە تەنگانەن، لەگەڵ ئێمە حەسانەوەتان دەبێت. ئەوە کاتێک ڕوودەدات کە عیسای خاوەن شکۆ لە ئاسمان لەگەڵ فریشتە بە تواناکانیدا لە گڕی ئاگردا دەردەکەوێت.