دووەم سالۆنیکی 7:2-12
دووەم سالۆنیکی 7:2-12 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
چونكه نهێنیی سه‌رپێچی ئێستا كارده‌كات، ته‌نها تاكو به‌ربه‌ست له‌نێواندا لاده‌چێت. ئه‌وسا سه‌رپێچیكار ئاشكرا ده‌كرێت، ئه‌وه‌ی په‌روه‌ردگار به فووی ده‌می له‌ناوی ده‌بات و به ده‌ركه‌وتنی هاتنه‌وه‌ی كۆتاییی پێ ده‌هێنێت. هاتنه‌وه‌ی سه‌رپێچیكار به كاری شه‌یتانه، به هه‌موو په‌رجو و نیشانه و كارێكی سه‌یری درۆیه، هه‌روه‌ها هه‌موو به‌دكارییه‌ک بۆ چه‌واشه‌كردنی له‌ناوچووانه، چونكه خۆشویستنی ڕه‌وایان په‌سه‌ند نه‌كرد، ئه‌وه‌ی ڕزگاریان ده‌كات. بۆیه خودا چه‌واشه‌ی به‌هێزیان بۆ ده‌نێرێت، تاكو بڕوا به درۆ بكه‌ن، تاكو هه‌موو ئه‌وانه‌ی بڕوا به ڕه‌وا ناكه‌ن و حه‌زیان له ناڕه‌واییه، تاوانبار بكرێن.
دووەم سالۆنیکی 7:2-12 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئێستا هێزی سەرپێچی بە نهێنیی کار دەکات، بەڵام تەنها هەتا ئەو کاتەی بەربەست لەسەر ڕێ لادەچێت. ئەوسا سەرپێچیکار ئاشکرا دەکرێت، ئەوەی عیسای خاوەن شکۆ بە هەناسەی دەمی لەناوی دەبات و بە دەرکەوتنی هاتنەوەی کۆتایی پێ دەهێنێت. هاتنەوەی سەرپێچیکار پەیوەستە بە کارەکانی شەیتانەوە. ئەو هەموو جۆرە پەرجوو و نیشانە و کارێکی سەرسوڕهێنەری درۆیین بەکاردەهێنێت، هەروەها بۆ چەواشەکردنی لەناوچووان هەموو بەدکارییەک بەکاردەهێنێت، چونکە خۆشەویستی ڕاستییان ڕەتکردەوە، ئەوەی ڕزگاریان دەکات. لەبەر ئەم هۆیە خودا چەواشەی بەهێزیان بۆ دەنێرێت بۆ ئەوەی باوەڕ بە درۆ بکەن، تاکو هەموو ئەوانەی باوەڕ بە ڕاستی ناکەن و حەزیان لە ناڕەواییە، تاوانبار بکرێن.