دووەم تیمۆساوس 11:2-15
دووەم تیمۆساوس 11:2-15 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌م وشه‌یه ڕاسته: ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵیدا مردبین، له‌گه‌ڵیشی ده‌ژین، ئه‌گه‌ر دانبه‌خۆدا بگرین، له‌گه‌ڵیدا فه‌رمانڕه‌وایی ده‌كه‌ین. ئه‌گه‌ر نكۆڵی لێ بكه‌ین، ئه‌ویش نكۆڵیمان لێده‌كات. ئه‌گه‌ر سه‌رڕاست نه‌بین، ئه‌و هه‌ر به سه‌رڕاستی ده‌مێنێته‌وه، چونكه ناتوانێت نكۆڵی له خۆی بكات. ئه‌مانه‌یان بیربخه‌وه و له شه‌ڕه‌قسه ئاگاداریان بكه‌وه له‌به‌رده‌م خودا، چونكه سوودی نییه، به‌ڵكو بیسه‌ران ده‌ڕوخێنێت. كۆشش بكه خۆت بسه‌لمێنی بۆ خودا، كارگه‌رێكی بێ شه‌رمه‌زاری، وشه‌ی ڕه‌وا به ڕێگای ڕاست لێک بده‌یته‌وه.
دووەم تیمۆساوس 11:2-15 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەم قسەیە ڕاستە: «ئەگەر لەگەڵیدا مردبین، لەگەڵیشی دەژین، ئەگەر دانبەخۆدا بگرین، لەگەڵیدا پاشایەتی دەکەین. ئەگەر نکۆڵی لێ بکەین، ئەویش نکۆڵیمان لێدەکات. ئەگەر دڵسۆز نەبین، ئەو هەر بە دڵسۆزی دەمێنێتەوە، چونکە ناتوانێت نکۆڵی لە خۆی بکات.» ئەمانەیان بیربخەوە و لە شەڕەقسە ئاگاداریان بکەوە لەبەردەم خودا، چونکە سوودی نییە، بەڵکو بیسەران دەڕووخێنێت. کۆشش بکە وەک کارگەرێکی بێ شەرمەزاری خۆت بسەلمێنی بۆ خودا، بە ڕێگای ڕاست وشەی ڕاستی لێک بدەیتەوە.