دووه‌م تیماتیئوس 2
2
1 بۆیه ڕۆڵه، تۆ به‌هێزبه به‌و به‌خششه‌ی له ئیشۆعی مه‌سیحدایه. 2 ئه‌وه‌ی له منت بیستووه له‌به‌رده‌م چه‌نده‌ها گه‌واهیده‌ر، به خه‌ڵكی سه‌رڕاستی بسپێره كه لێهاتوو بن، خه‌ڵكی دیكه‌ش فێربكه‌ن. 3 به‌شداریی ئازار بكه وه‌ک سه‌ربازێكی چاک بۆ ئیشۆعی مه‌سیح. 4 سه‌ربازێک خۆی به كاروباری ڕۆژگار خه‌ریک ناكات تاكو فه‌رمانده‌كه‌ی ڕازی بكات. 5 ئه‌گه‌ر یه‌كێک پێشبڕكێ بكات، خه‌ڵات ناكرێت ئه‌گه‌ر به‌گوێره‌ی یاسای پێشبڕكێ نه‌كات. 6 جوتیاری ڕه‌نجده‌ر ده‌بێ یه‌كه‌م بێت له به‌شی به‌رهه‌م. 7 تێبگه له‌وه‌ی ده‌یڵێم. په‌روه‌ردگار پێت بدات له هه‌موو شتێک تێبگه‌یت. 8 یادی ئیشۆعی مه‌سیح بكه، هه‌ستاوه‌ی نێو مردووان، له نه‌وه‌ی داویده، به‌گوێره‌ی ئینجیله‌كه‌م، 9 ئه‌وه‌ی له پێناوی ئازار ده‌چێژم تاكو كۆتكردن وه‌ک خراپه‌كارێک، به‌ڵام وشه‌ی خودا كۆت ناكرێت. 10 بۆیه به‌رگه‌ی هه‌موو شتێک ده‌گرم، له‌پێناوی بژارده‌كان، تاكو ئه‌وانیش له ئیشۆعی مه‌سیحدا ڕزگاری به‌ده‌ست بهێنن له‌گه‌ڵ شكۆی جاویدانی. 11 ئه‌م وشه‌یه ڕاسته: ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵیدا مردبین، له‌گه‌ڵیشی ده‌ژین، 12 ئه‌گه‌ر دانبه‌خۆدا بگرین، له‌گه‌ڵیدا فه‌رمانڕه‌وایی ده‌كه‌ین. ئه‌گه‌ر نكۆڵی لێ بكه‌ین، ئه‌ویش نكۆڵیمان لێده‌كات. 13 ئه‌گه‌ر سه‌رڕاست نه‌بین، ئه‌و هه‌ر به سه‌رڕاستی ده‌مێنێته‌وه، چونكه ناتوانێت نكۆڵی له خۆی بكات.
14 ئه‌مانه‌یان بیربخه‌وه و له شه‌ڕه‌قسه ئاگاداریان بكه‌وه له‌به‌رده‌م خودا، چونكه سوودی نییه، به‌ڵكو بیسه‌ران ده‌ڕوخێنێت. 15 كۆشش بكه خۆت بسه‌لمێنی بۆ خودا، كارگه‌رێكی بێ شه‌رمه‌زاری، وشه‌ی ڕه‌وا به ڕێگای ڕاست لێک بده‌یته‌وه. 16 خۆت له قسه‌ی ناڕه‌وا و خراپ بپارێزه، چونكه زیاتر به‌ره‌و خوانه‌ناسی ده‌چن. 17 وشه‌كانیان وه‌ک لاڕه‌شه‌یه ته‌شه‌نه ده‌كات. له‌وانه هیمینایۆس و پیلێتۆس، 18 كه له ڕه‌وا ده‌رچوون و ده‌ڵێن: “هه‌ستانه‌وه ڕوویداوه” ئیتر باوه‌ڕی هه‌ندێک هه‌ڵده‌گێڕنه‌وه. 19 به‌ڵام بناغه تونده‌كه‌ی خودا چه‌سپاوه، ئه‌م مۆره‌ی له‌سه‌ره: “په‌روه‌ردگار ئه‌وانه‌ی هی خۆیه‌تی ده‌یانناسێت” و “ئه‌وه‌ی ناوی مه‌سیحی له‌سه‌ره، با له به‌دكاری دووربكه‌وێته‌وه”. 20 به‌ڵام له ماڵی گه‌وره‌دا هه‌ر ده‌فری زێڕ و زیو نییه، به‌ڵكو ته‌خته و قوڕیش، هه‌ندێكیان بۆ ڕێزلێنانن ئه‌وانی دیكه بۆ سووكین. 21 بۆیه ئه‌گه‌ر یه‌كێک خۆی له‌مانه بێگه‌رد بكاته‌وه، ئه‌وا ده‌بێته ده‌فرێک بۆ ڕێزلێنان، پارسا و سوودبه‌خش بۆ گه‌وره‌كه‌ی، ئاماده بۆ هه‌موو كارێكی چاک.
22 له هه‌وه‌سه‌كانی گه‌نجییه‌تی هه‌ڵبێ، كۆشش بكه بۆ خوداناسی و باوه‌ڕ و خۆشویستن و ئاشتی له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی به دڵێكی پاک له په‌روه‌ردگار ده‌پاڕێنه‌وه. 23 له گفتوگۆی ناڕه‌وا و نه‌زان دووربكه‌وه، بزانه ناكۆكیی لێ ده‌كه‌وێته‌وه. 24 به‌نده‌ی په‌روه‌ردگار نابێ ناكۆک بێت، به‌ڵكو نه‌رم بێت له‌گه‌ڵ هه‌مووان، گونجاو بێت بۆ فێركردن، ئارامگرتوو بێت. 25 ئه‌وانه‌ی به‌ربه‌ره‌كانێی ده‌كه‌ن به دڵنه‌رمی ڕاستیان بكاته‌وه، به هیوای ئه‌وه‌ی خودا تۆبه‌كردنی ڕه‌وا ناسینیان بداتێ و 26 له داوی شه‌یتان هۆشیان به‌خۆیاندا بێته‌وه، ئه‌وه‌ی بۆ خواستی خۆی به‌ندی كردن.
دیاریکراوەکانی ئێستا:
دووه‌م تیماتیئوس 2: PNTZS
بەرچاوکردن
هاوبەشی بکە
لەبەرگرتنەوە
![None](/_next/image?url=https%3A%2F%2Fimageproxy.youversionapistaging.com%2F58%2Fhttps%3A%2F%2Fweb-assets.youversion.com%2Fapp-icons%2Fckb.png&w=128&q=75)
دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧