لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

دووه‌م تیماتیئوس 3

3
1 ئه‌مه‌ بزانه‌، له‌ ڕۆژانی پایاندا كاتێكی ته‌نگانه‌ دادێت. 2 چونكه‌ خه‌ڵكی خۆیان خۆشده‌وێ، پاره‌یان خۆشده‌وێ، لووتبه‌رز، خۆهه‌ڵكێش، زمان پیس، گوێڕایه‌ڵی دایبابیان نابن، سوپاسگوزار نین، گڵاو، 3 بێ سۆز، ناڕه‌زا، بوختانكه‌ر، ناپاک، دڕنده‌، حه‌ز له‌ چاكه‌ ناكه‌ن، 4 ناپاک، سه‌ره‌ڕۆ، له‌خۆبایی، خۆویستن و خودایان خۆش ناوێت، 5 ڕواڵه‌تی خواترسییان هه‌یه‌، به‌ڵام نكۆڵی له‌ هێزه‌كه‌ی ده‌كه‌ن. جا له‌وانه‌ دوور بكه‌وه‌. 6 چونكه‌ ئه‌وانه‌ به‌ ماڵاندا ده‌گه‌ڕێن، ژنه‌ لاوازه‌كان ده‌سته‌مۆ ده‌كه‌ن، كه‌ به‌ بارگرانی گوناهه‌وه‌ شوێنی هه‌وه‌سی جۆراوجۆر كه‌وتوون، 7 هه‌رده‌م فێر ده‌بن، به‌ڵام هه‌رگیز ناتوانن ڕه‌وا بناسن. 8 وه‌ک یه‌نیس و یه‌مبریس به‌ربه‌ره‌كانێی مووشێیان كرد، ئه‌وانه‌ش به‌ربه‌ره‌كانێی ڕه‌وا ده‌كه‌ن، ئه‌و خه‌ڵكه‌ هزریان گه‌نده‌ڵ بووه‌ و له‌لایه‌ن باوه‌ڕ ڕه‌تكراونه‌ته‌وه‌. 9 به‌ڵام زیاتر پێش ناكه‌ون، چونكه‌ گێلایه‌تییان بۆ هه‌مووان ده‌رده‌كه‌وێت، وه‌ک گێلایه‌تیی ئه‌وانی لێهات.
10 به‌ڵام تۆ، فێركردنم و سه‌ربورده‌م و ئامانج و باوه‌ڕ و ئارامگرتن و خۆشویستن و دانبه‌خۆداگرتن، 11 چه‌وسانه‌وه‌ و ئازاری منت زانی، ئه‌وه‌ی له‌ ئینتیاكیا و ئیقانون و لیستره‌ به‌سه‌رم هات، به‌رگه‌ی چ چه‌وسانه‌وه‌یه‌كم گرت! په‌روه‌ردگاریش له‌ هه‌موویان ده‌ربازی كردم. 12 هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا به‌ خواترسی بژین، ده‌چه‌وسێندرێنه‌وه‌. 13 به‌ڵام خه‌ڵكی به‌دكار و فێڵبازان به‌ره‌و خراپتر ده‌ڕۆن، چه‌واشه‌كار و چه‌واشه‌كراو. 14 به‌ڵام تۆ، بمێنه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی فێری بوویت و دڵنیابوویت، زانیت له‌ كێ فێربوویت، 15 هه‌روه‌ها له‌ منداڵییه‌وه‌ له‌ سیپاره‌ پارسا‌كان ده‌زانیت كه‌ ده‌توانن بتكه‌نه‌ دانا بۆ ڕزگاری، به‌ باوه‌ڕ به‌ ئیشۆعی مه‌سیح. 16 هه‌موو سیپاره‌كان به‌ سروشی خودایه‌، سوودبه‌خشه‌ بۆ فێركردن و سه‌رزه‌نشت و ڕاسته‌ڕێكردن و لێڕاهێنان له‌ خوداناسی، 17 تاكو مرۆڤی خودا ته‌واو بێت، ئاماده‌ بێت بۆ هه‌موو كارێكی چاک.

دیاریکراوەکانی ئێستا:

دووه‌م تیماتیئوس 3: PNTZS

بەرچاوکردن

هاوبەشی بکە

لەبەرگرتنەوە

None

دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە