دووەم تیمۆساوس 20:2-26
دووەم تیمۆساوس 20:2-26 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به‌ڵام له ماڵی گه‌وره‌دا هه‌ر ده‌فری زێڕ و زیو نییه، به‌ڵكو ته‌خته و قوڕیش، هه‌ندێكیان بۆ ڕێزلێنانن ئه‌وانی دیكه بۆ سووكین. بۆیه ئه‌گه‌ر یه‌كێک خۆی له‌مانه بێگه‌رد بكاته‌وه، ئه‌وا ده‌بێته ده‌فرێک بۆ ڕێزلێنان، پارسا و سوودبه‌خش بۆ گه‌وره‌كه‌ی، ئاماده بۆ هه‌موو كارێكی چاک. له هه‌وه‌سه‌كانی گه‌نجییه‌تی هه‌ڵبێ، كۆشش بكه بۆ خوداناسی و باوه‌ڕ و خۆشویستن و ئاشتی له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی به دڵێكی پاک له په‌روه‌ردگار ده‌پاڕێنه‌وه. له گفتوگۆی ناڕه‌وا و نه‌زان دووربكه‌وه، بزانه ناكۆكیی لێ ده‌كه‌وێته‌وه. به‌نده‌ی په‌روه‌ردگار نابێ ناكۆک بێت، به‌ڵكو نه‌رم بێت له‌گه‌ڵ هه‌مووان، گونجاو بێت بۆ فێركردن، ئارامگرتوو بێت. ئه‌وانه‌ی به‌ربه‌ره‌كانێی ده‌كه‌ن به دڵنه‌رمی ڕاستیان بكاته‌وه، به هیوای ئه‌وه‌ی خودا تۆبه‌كردنی ڕه‌وا ناسینیان بداتێ و له داوی شه‌یتان هۆشیان به‌خۆیاندا بێته‌وه، ئه‌وه‌ی بۆ خواستی خۆی به‌ندی كردن.
دووەم تیمۆساوس 20:2-26 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
بەڵام لە ماڵێکی گەورەدا تەنها قاپوقاچاغی زێڕ و زیو نییە، بەڵکو دارینە و گڵینیش هەیە کە هەندێکیان بۆ ڕێزلێنانن و هەندێکی دیکەشیان بۆ کاروباری ئاسایین. بۆیە ئەگەر یەکێک خۆی لەمانە پاک بکاتەوە، ئەوا دەبێتە جامێک بۆ ڕێزلێنان، پیرۆز و سوودبەخش بۆ گەورەکەی، ئامادە بۆ هەموو کارێکی چاک. لە هەوەسەکانی گەنجییەتی ڕابکە، کۆشش بکە بۆ ڕاستودروستی و باوەڕ و خۆشەویستی و ئاشتی لەگەڵ ئەوانەی بە دڵێکی پاک لە مەسیحی باڵادەست دەپاڕێنەوە. لە گفتوگۆی پووچ و نەزان دووربکەوە، بزانە شەڕی لێ دەکەوێتەوە. بەندەی مەسیحی خاوەن شکۆ نابێت شەڕفرۆش بێت، بەڵکو دەبێت لەگەڵ هەمووان میهرەبان بێت، توانای فێرکردنی هەبێت، هەروەها پێویستە لە کاتی تەنگانەدا دان بەخۆیدا بگرێت. ئەوانەی بەربەرەکانێی دەکەن بە دڵنەرمی ڕاستیان بکاتەوە، بە هیوای ئەوەی خودا تۆبەکردنی ڕاستی ناسینیان بداتێ و لە داوی شەیتان هۆشیان بەخۆیاندا بێتەوە، ئەوەی بۆ ئەنجامدانی خواستی خۆی بەندی کردن.