دووەم تیمۆساوس 1:3-7
دووەم تیمۆساوس 1:3-7 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌مه بزانه، له ڕۆژانی پایاندا كاتێكی ته‌نگانه دادێت. چونكه خه‌ڵكی خۆیان خۆشده‌وێ، پاره‌یان خۆشده‌وێ، لووتبه‌رز، خۆهه‌ڵكێش، زمان پیس، گوێڕایه‌ڵی دایبابیان نابن، سوپاسگوزار نین، گڵاو، بێ سۆز، ناڕه‌زا، بوختانكه‌ر، ناپاک، دڕنده، حه‌ز له چاكه ناكه‌ن، ناپاک، سه‌ره‌ڕۆ، له‌خۆبایی، خۆویستن و خودایان خۆش ناوێت، ڕواڵه‌تی خواترسییان هه‌یه، به‌ڵام نكۆڵی له هێزه‌كه‌ی ده‌كه‌ن. جا له‌وانه دوور بكه‌وه. چونكه ئه‌وانه به ماڵان‌دا ده‌گه‌ڕێن، ژنه لاوازه‌كان ده‌سته‌مۆ ده‌كه‌ن، كه به بارگرانی گوناهه‌وه شوێنی هه‌وه‌سی جۆراوجۆر كه‌وتوون، هه‌رده‌م فێر ده‌بن، به‌ڵام هه‌رگیز ناتوانن ڕه‌وا بناسن.
دووەم تیمۆساوس 1:3-7 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەوە بزانە کە لە ڕۆژانی کۆتاییدا کاتێکی تەنگانە دادێت، چونکە خەڵکی خۆیان خۆشدەوێ، پارەیان خۆشدەوێ، لووتبەرزن، خۆهەڵکێشن، زمانپیسن، گوێڕایەڵی دایک و باوک نابن، سوپاسگوزار نین، گڵاون، بێ خۆشەویستین، گەردن ئازاد ناکەن، بوختانکەرن، بەسەرخۆدا زاڵنەبوون، دڕندەن، حەز لە چاکە ناکەن، ناپاکن، سەرەڕۆ و لەخۆبایین، زیاتر حەزیان لە چێژە نەک خۆشەویستی خودا، ڕواڵەتی خواترسییان هەیە، بەڵام نکۆڵی لە هێزەکەی دەکەن. جا لەوانە دوور بکەونەوە. ئەوانە لەو جۆرە کەسانەن کە بە ماڵان‌دا دەگەڕێن، ژنە لاوازەکان دەستەمۆ دەکەن، کە بە بارگرانی گوناهەوە شوێنی هەموو جۆرە هەوەسێک کەوتوون، هەردەم فێر دەبن، بەڵام هەرگیز ناتوانن ڕاستی بناسن.