دووەم تیمۆساوس 10:3-17
دووەم تیمۆساوس 10:3-17 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به‌ڵام تۆ، فێركردنم و سه‌ربورده‌م و ئامانج و باوه‌ڕ و ئارامگرتن و خۆشویستن و دانبه‌خۆداگرتن، چه‌وسانه‌وه و ئازاری منت زانی، ئه‌وه‌ی له ئینتیاكیا و ئیقانون و لیستره به‌سه‌رم هات، به‌رگه‌ی چ چه‌وسانه‌وه‌یه‌كم گرت! په‌روه‌ردگاریش له هه‌موویان ده‌ربازی كردم. هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ له ئیشۆعی مه‌سیحدا به خواترسی بژین، ده‌چه‌وسێندرێنه‌وه. به‌ڵام خه‌ڵكی به‌دكار و فێڵبازان به‌ره‌و خراپتر ده‌ڕۆن، چه‌واشه‌كار و چه‌واشه‌كراو. به‌ڵام تۆ، بمێنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی فێری بوویت و دڵنیابوویت، زانیت له كێ فێربوویت، هه‌روه‌ها له منداڵییه‌وه له سیپاره پارسا‌كان ده‌زانیت كه ده‌توانن بتكه‌نه دانا بۆ ڕزگاری، به باوه‌ڕ به ئیشۆعی مه‌سیح. هه‌موو سیپاره‌كان به سروشی خودایه، سوودبه‌خشه بۆ فێركردن و سه‌رزه‌نشت و ڕاسته‌ڕێكردن و لێڕاهێنان له خوداناسی، تاكو مرۆڤی خودا ته‌واو بێت، ئاماده بێت بۆ هه‌موو كارێكی چاک.
دووەم تیمۆساوس 10:3-17 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
بەڵام تۆ، فێرکردن و شێوازی ژیان، ئامانج و باوەڕ، ئارامگرتن و خۆشەویستی و دانبەخۆداگرتن، چەوسانەوە و ئازاری منت زانی، ئەوەی لە ئەنتاکیا و کۆنیا و لیسترا بەسەرم هات و بەرگەی چ چەوسانەوەیەکم گرت، بەڵام مەسیحی باڵادەست لە هەموویان دەربازی کردم. هەموو ئەوانەی دەیانەوێ بە لەخواترسییەوە بە یەکبوون لەگەڵ عیسای مەسیح بژین، دەچەوسێنرێنەوە، بەڵام خراپەکار و فێڵبازان بەرەو خراپتر دەڕۆن کە چەواشەکار و چەواشەکراون. بەڵام تۆ، لەسەر ئەوە بمێنەوە کە فێری بوویت و دڵنیابوویت، چونکە زانیت لە کێ فێربوویت، هەروەها لە منداڵییەوە لە نووسراوە پیرۆزەکانەوە دەزانیت کە دەتوانن لە ڕێگەی باوەڕ بە عیسای مەسیح بتکەنە دانا بۆ بەدەستهێنانی ڕزگاری. هەموو نووسراوە پیرۆزەکان لە سروشی خودان، سوودبەخشن بۆ فێرکردن و سەرزەنشت و ڕاستەڕێکردن و لێڕاهێنان لە ڕاستودروستی، تاکو پیاوی خودا تەواو ئامادە بێت بۆ هەموو کارێکی باش.