کردار 12:1-19
کردار 12:1-19 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئینجا له‌و كێوه‌ی پێی ده‌ووترا كێوی زه‌یتوون گه‌ڕانه‌وه یروشلایم كه به‌قه‌د ڕێكردنێكی شه‌ممه له یروشلایم نزیک بوو. كاتێ چوونه ژووره‌وه، چوونه ژووره‌كه‌ی سه‌ره‌وه كه تیایدا ده‌مانه‌وه، په‌تڕۆس و یاقوو و یوخه‌ننه‌ن و ئه‌ندراوس و پیلیپوس و تۆما، به‌رتولمه‌ی و مه‌تته‌ی و یاقووی كوڕی خه‌لپه‌ی، شیمعونی دڵگه‌رم و ئیهوودای برای یاقوو. هه‌موو به یه‌ک دڵ به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر نوێژكردن و نزا، له‌گه‌ڵ ژنه‌كان و مه‌ریه‌می دایكی ئیشۆع و برایانی. ڕۆژێكیان په‌تڕۆس له‌نێوان قوتابیاندا ڕاوه‌ستا كه نزیكه‌ی سه‌د و بیست برا ده‌بوون، وتی: “برایان، ده‌بووایه سیپاره‌كه بێته دی، كه پێشتر ده‌رباه‌ری ئیهوودا، ڕووحی پارسا به زمانی داوید فه‌رموویه‌تی، كه بووه ڕێبه‌ر بۆ ئه‌وانه‌ی ئیشۆعیان ده‌ستگیر كرد. له ئێمه ده‌ژمێردرا و له‌م ڕاژه‌یه‌دا به‌شی هه‌بوو. به پاداشتی سته‌م كێڵگه‌یه‌كی كڕی، به‌ڵام به‌ده‌مدا كه‌وت و له‌ناوه‌ڕاسته‌وه شه‌قبوو، هه‌موو هه‌ناوی هاته ده‌ره‌وه. هه‌موو دانیشتووانی یروشلایم به‌مه‌یان زانی، ته‌نانه‌ت له زمانی خۆیان ئه‌و كێڵگه‌یان ناونا، “حه‌قلد دمما”، واتا: “كێڵگه‌ی خوێن”.
کردار 12:1-19 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
ئینجا لەو کێوەی پێی دەگوترا زەیتوون گەڕانەوە ئۆرشەلیم کە بەقەد ڕۆیشتنێکی شەممە لە ئۆرشەلیم نزیک بوو. کاتێک گەیشتن، چوونە ژوورێک لە نهۆمی سەرەوە، ئەوەی کە تێیدا دەمانەوە، ئەوانیش ئەمانە بوون: پەترۆس و یۆحەنا و یاقوب، ئەندراوس و فیلیپۆس و تۆماس، بەرتۆلماوس و مەتا و یاقوبی کوڕی حەلفی، شیمۆنی دڵگەرم و یەهوزای برای یاقوب. هەموو بە یەک دڵ بەردەوام بوون لەسەر نوێژکردن، لەگەڵ ژنەکان و مریەمی دایکی عیسا و براکانی. ڕۆژێکیان پەترۆس کە لەنێوان نزیکەی سەد و بیست باوەڕداردا بوو، هەستا و گوتی: «خوشک و برایان، دەبووایە نووسراوە پیرۆزەکە بێتە دی، پێشتر لەبارەی یەهوزاوە ڕۆحی پیرۆز لەسەر زمانی داود فەرموویەتی، کە بوو بە ڕێبەر بۆ ئەوانەی عیسایان گرت. بە یەکێک لە ئێمە دەژمێردرا و لەم خزمەتەدا بەشی هەبوو.» (یەهوزا بە پاداشتی ناپاکی کێڵگەیەکی دەستکەوت، بەڵام بەدەمدا کەوت و لە ناوەڕاستەوە شەق بوو، هەموو هەناوی هاتە دەرەوە. هەموو دانیشتووانی ئۆرشەلیم بەمەیان زانی، لەبەر ئەوە لە زمانی خۆیان ئەو کێڵگەیان ناو نا حەقل دەمخ، کە بە واتای کێڵگەی خوێن دێت.)