کردار 16:1-20
کردار 16:1-20 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
“برایان، ده‌بووایه سیپاره‌كه بێته دی، كه پێشتر ده‌رباه‌ری ئیهوودا، ڕووحی پارسا به زمانی داوید فه‌رموویه‌تی، كه بووه ڕێبه‌ر بۆ ئه‌وانه‌ی ئیشۆعیان ده‌ستگیر كرد. له ئێمه ده‌ژمێردرا و له‌م ڕاژه‌یه‌دا به‌شی هه‌بوو. به پاداشتی سته‌م كێڵگه‌یه‌كی كڕی، به‌ڵام به‌ده‌مدا كه‌وت و له‌ناوه‌ڕاسته‌وه شه‌قبوو، هه‌موو هه‌ناوی هاته ده‌ره‌وه. هه‌موو دانیشتووانی یروشلایم به‌مه‌یان زانی، ته‌نانه‌ت له زمانی خۆیان ئه‌و كێڵگه‌یان ناونا، “حه‌قلد دمما”، واتا: “كێڵگه‌ی خوێن”. چونكه له سیپاره‌ی په‌سنیه‌كاندا نووسراوه: {ماڵی كاول بێت و كه‌س تیایدا نیشته‌جێ نه‌بێت} . هه‌روه‌ها: {با یه‌كێكی دیكه ئه‌ركه‌كه‌ی ئه‌و وه‌ربگرێت}.
کردار 16:1-20 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
«خوشک و برایان، دەبووایە نووسراوە پیرۆزەکە بێتە دی، پێشتر لەبارەی یەهوزاوە ڕۆحی پیرۆز لەسەر زمانی داود فەرموویەتی، کە بوو بە ڕێبەر بۆ ئەوانەی عیسایان گرت. بە یەکێک لە ئێمە دەژمێردرا و لەم خزمەتەدا بەشی هەبوو.» (یەهوزا بە پاداشتی ناپاکی کێڵگەیەکی دەستکەوت، بەڵام بەدەمدا کەوت و لە ناوەڕاستەوە شەق بوو، هەموو هەناوی هاتە دەرەوە. هەموو دانیشتووانی ئۆرشەلیم بەمەیان زانی، لەبەر ئەوە لە زمانی خۆیان ئەو کێڵگەیان ناو نا حەقل دەمخ، کە بە واتای کێڵگەی خوێن دێت.) پەترۆس درێژەی پێدا و گوتی: «لە پەڕتووکی زەبووردا نووسراوە: «﴿با ماڵەکەی چۆڵ بێت، کەس نەبێت تێیدا نیشتەجێ بێت!﴾ هەروەها: ﴿با یەکێکی دیکە ئەرکەکەی ئەو وەربگرێت.﴾