کردار 20:1-26
کردار 20:1-26 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
چونكه له سیپاره‌ی په‌سنیه‌كاندا نووسراوه: {ماڵی كاول بێت و كه‌س تیایدا نیشته‌جێ نه‌بێت} . هه‌روه‌ها: {با یه‌كێكی دیكه ئه‌ركه‌كه‌ی ئه‌و وه‌ربگرێت}. كه‌واته پێویسته ئه‌و پیاوانه‌ی یاوه‌رمان بوون، به درێژایی ئه‌و ماوه‌یه‌ی ئیشۆعی په‌روه‌ردگار هاته نێومان و ده‌رچوو، له عه‌مادكردنه‌كه‌ی یوخه‌ننه‌نه‌وه تاكو ئه‌و ڕۆژه‌ی لێمان به‌رزبووه‌وه، یه‌كێک له‌وان له‌گه‌ڵمان ببێته گه‌واهیده‌ری هه‌ستانه‌وه‌كه‌ی”. جا دووانیان هێنایه پێشه‌وه: یۆسپ كه به به‌ڕشه‌ببا ناوده‌برا و نازناوی یوستوس بوو، له‌گه‌ڵ مه‌تیاس. نوێژیان كرد و وتیان: “ئه‌ی په‌روه‌ردگار، تۆ دڵی هه‌مووان ده‌زانیت، بۆمان ده‌ربخه له‌م دووانه كامه‌یانت هه‌ڵبژاردووه، تاكو شوێنی ئه‌و ڕاژه و په‌یامبه‌رێتییه بگرێته‌وه، كه ئیهوودا لێی لادا، تاكو بچێته شوێنی خۆی”. ئینجا تیروپشكیان بۆ كردن و تیروپشكه‌كه مه‌تیاسی گرته‌وه، له‌گه‌ڵ یازده په‌یامبه‌ره‌كه ژمێردرا.
کردار 20:1-26 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
پەترۆس درێژەی پێدا و گوتی: «لە پەڕتووکی زەبووردا نووسراوە: «﴿با ماڵەکەی چۆڵ بێت، کەس نەبێت تێیدا نیشتەجێ بێت!﴾ هەروەها: ﴿با یەکێکی دیکە ئەرکەکەی ئەو وەربگرێت.﴾ کەواتە با یەکێک لەو پیاوانەی کە یاوەرمان بوون بە درێژایی ئەو ماوەیەی عیسای مەسیح لەنێوماندا دەژیا، هەر لە لەئاوهەڵکێشانەکەیەوە لەلایەن یەحیا هەتا ئەو ڕۆژەی بەرزکرایەوە، لەگەڵماندا ببێتە شایەتی هەستانەوەکەی.» جا دووانیان هێنایە پێشەوە، یوسف کە بە بارساباس ناودەبردرا و نازناوی یوستۆس بوو، لەگەڵ مەتیاس. نوێژیان کرد و گوتیان: «ئەی یەزدان، تۆ بە دڵی هەمووان دەزانیت، بۆمان دەربخە لەم دووانە کامەیانت هەڵبژاردووە، تاکو شوێنی ئەو خزمەت و نێردراویێتییە بگرێتەوە، کە یەهوزا لێی لادا، بۆ ئەوەی بچێتە شوێنی خۆی.» ئینجا تیروپشکیان بۆ کردن و تیروپشکەکە مەتیاسی گرتەوە، لەگەڵ یازدە نێردراوەکە ژمێردرا.