کردار 21:1-24
کردار 21:1-24 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كه‌واته پێویسته ئه‌و پیاوانه‌ی یاوه‌رمان بوون، به درێژایی ئه‌و ماوه‌یه‌ی ئیشۆعی په‌روه‌ردگار هاته نێومان و ده‌رچوو، له عه‌مادكردنه‌كه‌ی یوخه‌ننه‌نه‌وه تاكو ئه‌و ڕۆژه‌ی لێمان به‌رزبووه‌وه، یه‌كێک له‌وان له‌گه‌ڵمان ببێته گه‌واهیده‌ری هه‌ستانه‌وه‌كه‌ی”. جا دووانیان هێنایه پێشه‌وه: یۆسپ كه به به‌ڕشه‌ببا ناوده‌برا و نازناوی یوستوس بوو، له‌گه‌ڵ مه‌تیاس. نوێژیان كرد و وتیان: “ئه‌ی په‌روه‌ردگار، تۆ دڵی هه‌مووان ده‌زانیت، بۆمان ده‌ربخه له‌م دووانه كامه‌یانت هه‌ڵبژاردووه،
کردار 21:1-24 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
کەواتە با یەکێک لەو پیاوانەی کە یاوەرمان بوون بە درێژایی ئەو ماوەیەی عیسای مەسیح لەنێوماندا دەژیا، هەر لە لەئاوهەڵکێشانەکەیەوە لەلایەن یەحیا هەتا ئەو ڕۆژەی بەرزکرایەوە، لەگەڵماندا ببێتە شایەتی هەستانەوەکەی.» جا دووانیان هێنایە پێشەوە، یوسف کە بە بارساباس ناودەبردرا و نازناوی یوستۆس بوو، لەگەڵ مەتیاس. نوێژیان کرد و گوتیان: «ئەی یەزدان، تۆ بە دڵی هەمووان دەزانیت، بۆمان دەربخە لەم دووانە کامەیانت هەڵبژاردووە،