لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

کردار 4:1-9

کردار 4:1-9 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

كاتێ له‌گه‌ڵیان كۆبووه‌وه‌، ڕایسپاردن كه‌ “یروشلایم به‌جێ مه‌هێڵن، به‌ڵكو چاوه‌ڕێی به‌ڵێنه‌كه‌ی باوک بكه‌ن كه‌ له‌ منه‌وه‌ بیستتان. چونكه‌ یوخه‌ننه‌ن به‌ ئاو عه‌مادی كرد، به‌ڵام ئێوه‌ پاش چه‌ند ڕۆژێكی كه‌م به‌ ڕووحی پارسا عه‌ماد ده‌كرێن”. ئه‌وانه‌ی پێكه‌وه‌ كۆببوونه‌وه‌ لێیان پرسی و وتیان: “په‌روه‌ردگار، ئایا له‌م كاته‌دا پاشایه‌تی بۆ ئیسڕائیل ده‌گه‌ڕێنیته‌وه‌؟” پێی فه‌رموون: “بۆتان نییه‌ ئه‌و كات و سه‌رده‌مانه‌ بزانن كه‌ باوک به‌ ده‌سه‌ڵاتی خۆی دایناون. به‌ڵام كاتێ ڕووحی پارساتان دێته‌ سه‌ر هێزێک وه‌رده‌گرن، بۆ من ده‌بنه‌ گه‌واهیده‌ر، له‌ یروشلایم و هه‌موو ئیهوود و شمرن، تاكو ئه‌وپه‌ڕی زه‌وی”. كه‌ ئه‌مه‌ی فه‌رموو و ئه‌وانیش ته‌ماشایان ده‌كرد، به‌رزبووه‌وه‌. هه‌ورێک له‌به‌رچاویان شاردییه‌وه‌.

هاوبەشی بکە
کردار 1 بخوێنەوە