کردار 3:10-6
کردار 3:10-6 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
نزیكه‌ی كاژێری نۆی ڕۆژ، له بینینێكدا به ڕوونی بینی فریشته‌یه‌كی خودا هاته لای و پێی فه‌رموو: “قورنیلیوس!” به ترسه‌وه سه‌یری كرد و وتی: “ها گه‌وره‌م؟” پێی فه‌رموو: “نوێژه‌كانت و چاكه‌كانت وه‌ک یاده‌وه‌ری به‌رز بوونه‌ته‌وه به‌رده‌م خودا. ئێستا چه‌ند پیاوێک بۆ یۆپێ بنێره، ئه‌و شیمعونه‌ی پێی ده‌ووترێ په‌تڕۆس بهێنن. له ماڵی شیمعونی پێسته‌خۆشكه‌ره، كه ماڵه‌كه‌ی له‌سه‌ر ده‌ریایه، ئه‌و پێت ده‌ڵێت چی بكه‌یت”.
کردار 3:10-6 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
نزیکەی کاتژمێر سێی دوای نیوەڕۆ، بە ڕوونی فریشتەیەکی خودا لە بینینێکدا هاتە لای و پێی گوت: «کۆرنیلیۆس!» بە ترسەوە سەیری کرد و گوتی: «بەڵێ گەورەم؟» پێی گوت: «نوێژەکانت و چاکەکانت وەک یادەوەری بەرز بوونەتەوە بەردەم خودا. ئێستا چەند پیاوێک بۆ یافا بنێرە و ئەو شیمۆنەی پێی دەگوترێ پەترۆس بیهێنن. لە ماڵی شیمۆنی پێستەخۆشکەرە، ماڵەکەی لەسەر دەریایە.»