کردار 44:10-48
کردار 44:10-48 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كاتێ په‌تڕۆس باسی ئه‌م شتانه‌ی ده‌كرد، ڕووحی پارسا ڕژایه سه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌ی وشه‌كه‌یان ده‌بیست. ئه‌و باوه‌ڕدارانه‌ی له خروسه‌بڕاوان بوون سه‌ریان سوڕما، هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ په‌تڕۆس بوون، چونكه به‌هره‌ی ڕووحی پارسا به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌كانیشدا ڕژا، چونكه گوێیان لێیان بوو به زمانه‌كان ده‌دووێن و ستایشی خودا ده‌كه‌ن. ئینجا په‌تڕۆس وتی: “كه‌س هه‌یه ڕێگا بگرێت له ئه‌مانه‌ی وه‌ک ئێمه ڕووحی پارسایان وه‌رگرتووه له ئاو عه‌ماد نه‌كرێن؟ جا فه‌رمانی دا به ناوی په‌روه‌ردگار عه‌ماد بكرێن. ئینجا داوایان له په‌تڕۆس كرد چه‌ند ڕۆژێک بمێنێته‌وه.
کردار 44:10-48 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
کاتێک پەترۆس باسی ئەم شتانەی دەکرد، ڕۆحی پیرۆز ڕژایە سەر هەموو ئەوانەی گوێیان لە پەیامەکە گرتبوو. ئەو باوەڕدارە خەتەنەکراوانەی کە لەگەڵ پەترۆس بوون سەریان سوڕما کە ڕۆحی پیرۆز وەک دیارییەک بەسەر ناجولەکەکانیشدا ڕژا، چونکە گوێیان لێیان بوو بە زمانە ڕۆحییەکان دەدوێن و ستایشی خودا دەکەن. ئینجا پەترۆس گوتی: «کەس هەیە ڕێگا بگرێت لە لەئاوهەڵکێشانی ئەمانە کە وەک ئێمە ڕۆحی پیرۆزیان وەرگرتووە؟» بۆیە فەرمانی پێدان بە ناوی عیسای مەسیح لە ئاو هەڵبکێشرێن. ئینجا داوایان لە پەترۆس کرد چەند ڕۆژێک لەلایان بمێنێتەوە.