کردار 1:15-19
کردار 1:15-19 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
هه‌ندێ كه‌س له ئیهووده‌وه بۆ ئینتیاكیا هاتن و برایانیان فێرده‌كرد: “ئه‌گه‌ر به‌گوێره‌ی ته‌وراتی مووشێ خروسه‌بڕان نه‌كرێن، ناتوانن ڕزگاربن”. كاتێ ده‌مه‌قاڵه و مشتومڕێكی زۆر له‌لایه‌ن پۆڵۆس و به‌رنڤا له‌گه‌ڵ ئه‌وان ڕوویدا، پۆڵۆس و به‌رنڤا له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكی دیكه دیاری كران، تاكو سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته بۆ لای په‌یامبه‌ران و پیران به‌ره‌و یروشلایم سه‌ربكه‌ون. پاش ئه‌وه‌ی وارگه ماڵئاواییان لێ‌كردن، به نێو پۆنیقێ و شمرندا تێپه‌ڕین، باسیان ده‌كرد كه نه‌ته‌وه‌كانیش گه‌ڕاونه‌ته‌وه، جا شادییه‌كی زۆریان له‌نێو هه‌موو برایاندا بڵاو ده‌كرده‌وه. كاتێ له یروشلایمدا ئاماده‌بوون، وارگه و په‌یامبه‌ران و پیران پێشوازییان لێ‌كردن، ئه‌وانیش هه‌واڵی هه‌موو ئه‌و شتانه‌یان پێدان كه خودا به‌هۆیانه‌وه كردبووی. به‌ڵام هه‌ندێک له‌وانه‌ی سه‌ر به ڕێبازی په‌ڕیشییه‌كان بوون و باوه‌ڕیان هێنابوو، هه‌ستان و وتیان: “ده‌بێت ئه‌وانه خروسه‌بڕان بكرێن و فه‌رمانیان پێ بكرێت كه كار به ته‌وراتی مووشێ بكه‌ن”. جا په‌یامبه‌ران و پیران بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته كۆبوونه‌وه. پاش گفتوگۆیه‌كی زۆر، په‌تڕۆس هه‌ستا و پێی وتن: “برایان، ئێوه ده‌زانن پێش ماوه‌یه‌ک، خودا له‌نێو ئێمه‌دا هه‌ڵیبژارد كه له ده‌می منه‌وه نه‌ته‌وه‌كان په‌یامی ئینجیل ببیستن و باوه‌ڕ بهێنن. خودای دڵناس، گه‌واهیی بۆیان دا به به‌خشینی ڕووحی پارسا به‌وانیش هه‌روه‌ک به ئێمه. به هیچ شتێک جیاوازی له‌نێوان ئێمه و ئه‌واندا نه‌كردووه، به باوه‌ڕ دڵی ئه‌وانیشی بێگه‌رد كردووه‌ته‌وه. ئیتر بۆچی ئێوه خودا تاقی ده‌كه‌نه‌وه كه نیرێک ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی قوتابییه‌كان، ئه‌وه‌ی نه باوكانمان و نه خۆمان توانیمان هه‌ڵیبگرین؟ به‌ڵام باوه‌ڕمان هه‌یه كه به به‌خششی ئیشۆعی په‌روه‌ردگار ڕزگار ده‌بین، هه‌روه‌ها ئه‌وانیش”. ئیتر هه‌موو جه‌ماوه‌ره‌كه بێده‌نگ بوون و گوێیان له به‌رنڤا و پۆڵۆس گرت، باسی ئه‌و په‌رجوو و نیشانانه‌یان ده‌كرد كه خودا له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌وان له‌نێو نه‌ته‌وه‌كان ئه‌نجامی داوه. دوای ئه‌وه‌ی ته‌واوبوون، یاقوو وتی: “برایان گوێم لێ بگرن: شیمعون ڕوونی كرده‌وه چۆن خودا یه‌كه‌مجار بایه‌خی خۆی به نه‌ته‌وه‌كان نیشانداوه، تا له‌نێو ئه‌واندا گه‌لێک بۆ ناوی خۆی ببات. وته‌ی پێغه‌مبه‌رانیش له‌گه‌ڵ ئه‌مه ڕێک ده‌كه‌وێت، هه‌روه‌ک نووسراوه: {دوای ئه‌مه ده‌گه‌ڕێمه‌وه ڕه‌شماڵه كه‌وتووه‌كه‌ی داوید بنیاد ده‌نێمه‌وه، ڕووخاوییه‌كانی بنیاد ده‌نێمه‌وه وسه‌رله‌نوێ هه‌ڵیده‌ده‌مه‌وه، تاكو ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه ماونه‌ته‌وه داوای په‌روه‌ردگار بكه‌ن، هه‌موو ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی ناوی منیان هه‌ڵگرتووه. په‌روه‌ردگار ئاوا ده‌فه‌رمووێ، ئه‌وه‌ی دروستكاری ئه‌م شتانه‌یه كه‌وا هه‌ر له سه‌ره‌تاوه‌ش زانراون} . بۆیه وای به باش ده‌زانم قورسایی نه‌خه‌ینه ئه‌ستۆی ئه‌وانه‌ی له نه‌ته‌وه‌كانن كه بۆ لای خودا گه‌ڕاونه‌ته‌وه،
کردار 1:15-19 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
هەندێک کەس لە یەهودیاوە بۆ ئەنتاکیا هاتن و برایانیان فێردەکرد و دەیانگوت: «ئەگەر بەپێی ئەو نەریتەی کە مو‌سا فێری کردن خەتەنە نەکرێن، ناتوانن ڕزگاربن.» کاتێک دەمەقاڵە و مشتومڕێکی زۆر لەلایەن پۆڵس و بەرناباس لەگەڵ ئەوان ڕوویدا، پۆڵس و بەرناباس لەگەڵ چەند کەسێکی دیکە دیاری کران، تاکو سەبارەت بەم بابەتە بۆ لای نێردراوان و پیران بەرەو ئۆرشەلیم بەڕێ بکەون. پاش ئەوەی کڵێسا ماڵئاواییان لێکردن، بە ناو فینیکیا و سامیرەدا تێپەڕین، باسی ئەوەیان دەکرد کە ناجولەکەکانیش باوەڕیان بە عیسا هێناوە، جا خۆشییەکی زۆریان لەنێو هەموو باوەڕداراندا بڵاوکردەوە. کاتێک گەیشتنە ئۆرشەلیم، کڵێسا و نێردراوان و پیران پێشوازییان لێکردن، ئەوانیش هەواڵی هەموو ئەو شتانەیان پێدان کە خودا لە ڕێگەی ئەوانەوە کردبووی. بەڵام هەندێک لەوانەی سەر بە ڕێبازی فەریسییەکان بوون و باوەڕیان هێنابوو، هەستان و گوتیان: «دەبێت ئەو باوەڕدارانەی کە جولەکە نین خەتەنە بکرێن و فەرمانیان پێ بکرێت کە کار بە تەوراتی مو‌سا بکەن.» جا نێردراوان و پیران بۆ لێکۆڵینەوەی ئەم بابەتە کۆبوونەوە. پاش مشتومڕێکی زۆر، پەترۆس هەستا و پێی گوتن: «ئەی برایان، ئێوە دەزانن پێش ماوەیەک، خودا لەنێو ئێوەدا هەڵیبژارد کە لە دەمی منەوە ناجولەکەکان مزگێنیی مەسیح ببیستن و باوەڕ بهێنن. ئەو خودایەی کە دەزانێت چی لە دڵدایە، شایەتی بۆیان دا بە بەخشینی ڕۆحی پیرۆز بەوانیش هەروەک بە ئێمە. بە هیچ شتێک جیاوازی لەنێوان ئێمە و ئەواندا نەکردووە، بە باوەڕ دڵی ئەوانیشی پاک کردووەتەوە. ئیتر بۆچی ئێوە خودا تاقی دەکەنەوە، نیرێک دەخەنە سەر شانی ئەو قوتابییانەی کە جولەکە نین، ئەوەی نە باوباپیرانمان و نە خۆمان توانیمان هەڵیبگرین؟ بەڵام باوەڕمان هەیە کە بە نیعمەتی عیسای خاوەن شکۆ ڕزگار دەبین، هەروەک ئەوان.» ئیتر هەموو ئەندامانی ئەنجومەنەکە بێدەنگ بوون و گوێیان لە بەرناباس و پۆڵس گرت، باسی ئەو نیشانە و پەرجووانەیان دەکرد کە خودا لەسەر دەستی ئەوان لەناو ناجولەکەکان ئەنجامی داوە. دوای ئەوەی تەواوبوون، یاقوب گوتی: «ئەی برایان گوێم لێ بگرن. شیمۆن ڕوونی کردەوە چۆن خودا یەکەم جارە بایەخی خۆی بۆ ناجولەکەکان نیشان داوە بۆ ئەوەی لەناو ئەواندا گەلێک ناوی ئەو هەڵبگرن. وتەی پێغەمبەرانیش لەگەڵ ئەمە ڕێک دەکەوێت، هەروەک نووسراوە: «﴿دوای ئەمە دەگەڕێمەوە و چادرە ڕووخاوەکەی داود هەڵدەدەمەوە، ڕووخاوییەکانی دروستدەکەمەوە، سەرلەنوێ بنیادی دەنێمەوە، تاکو ئەو خەڵکانەی کە ماونەتەوە ڕوو لە یەزدان بکەن، هەموو ئەو ناجولەکانەی ناوی منیان هەڵگرتووە. ئەوە فەرمایشتی یەزدانە، ئەوەی ئەم کارانە ئەنجام دەدات کە هەر لە سەرەتاوەش زانراون.﴾ «لەبەر ئەوە وای بە باش دەزانم قورسایی نەخەینە سەر شانی ئەو ناجولەکانەی کە بۆ لای خودا گەڕاونەتەوە،