کردار 13:15-18
کردار 13:15-18 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
دوای ئه‌وه‌ی ته‌واوبوون، یاقوو وتی: “برایان گوێم لێ بگرن: شیمعون ڕوونی كرده‌وه چۆن خودا یه‌كه‌مجار بایه‌خی خۆی به نه‌ته‌وه‌كان نیشانداوه، تا له‌نێو ئه‌واندا گه‌لێک بۆ ناوی خۆی ببات. وته‌ی پێغه‌مبه‌رانیش له‌گه‌ڵ ئه‌مه ڕێک ده‌كه‌وێت، هه‌روه‌ک نووسراوه: {دوای ئه‌مه ده‌گه‌ڕێمه‌وه ڕه‌شماڵه كه‌وتووه‌كه‌ی داوید بنیاد ده‌نێمه‌وه، ڕووخاوییه‌كانی بنیاد ده‌نێمه‌وه وسه‌رله‌نوێ هه‌ڵیده‌ده‌مه‌وه، تاكو ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه ماونه‌ته‌وه داوای په‌روه‌ردگار بكه‌ن، هه‌موو ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی ناوی منیان هه‌ڵگرتووه. په‌روه‌ردگار ئاوا ده‌فه‌رمووێ، ئه‌وه‌ی دروستكاری ئه‌م شتانه‌یه كه‌وا هه‌ر له سه‌ره‌تاوه‌ش زانراون} .
کردار 13:15-18 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
دوای ئەوەی تەواوبوون، یاقوب گوتی: «ئەی برایان گوێم لێ بگرن. شیمۆن ڕوونی کردەوە چۆن خودا یەکەم جارە بایەخی خۆی بۆ ناجولەکەکان نیشان داوە بۆ ئەوەی لەناو ئەواندا گەلێک ناوی ئەو هەڵبگرن. وتەی پێغەمبەرانیش لەگەڵ ئەمە ڕێک دەکەوێت، هەروەک نووسراوە: «﴿دوای ئەمە دەگەڕێمەوە و چادرە ڕووخاوەکەی داود هەڵدەدەمەوە، ڕووخاوییەکانی دروستدەکەمەوە، سەرلەنوێ بنیادی دەنێمەوە، تاکو ئەو خەڵکانەی کە ماونەتەوە ڕوو لە یەزدان بکەن، هەموو ئەو ناجولەکانەی ناوی منیان هەڵگرتووە. ئەوە فەرمایشتی یەزدانە، ئەوەی ئەم کارانە ئەنجام دەدات کە هەر لە سەرەتاوەش زانراون.﴾