کردار 36:15-39
کردار 36:15-39 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
پاش چه‌ند ڕۆژێک پۆڵۆس به به‌رنڤای وت: “با بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر له برایان بده‌ین، له هه‌موو شارێک كه وشه‌ی په‌روه‌ردگارمان تیایدا ڕاگه‌یاندووه و هه‌واڵیان بزانین”. به‌رنڤاش پێشنیاری كرد یوخه‌ننه‌ن كه نازناوی مه‌رقوسه له‌گه‌ڵ خۆیان بیبه‌ن. به‌ڵام پۆڵۆس پێی باش بوو ئه‌وه‌ی له په‌مپۆلیا لێیان جیابووه‌وه و له‌گه‌ڵیان بۆ كاره‌كه نه‌ڕۆیشت، ئه‌و له‌گه‌ڵ خۆیان نه‌به‌ن. له‌به‌ر ئه‌وه ده‌مه‌قاڵه كه‌وته نێوانیان و له‌یه‌كتری جیا بوونه‌وه. ئه‌وسا به‌رنڤا مه‌رقوسی له‌گه‌ڵ خۆی برد و به ده‌ریادا بۆ قوبڕس چوو.
کردار 36:15-39 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
پاش چەند ڕۆژێک پۆڵس بە بەرناباسی گوت: «با بگەڕێینەوە بۆ هەموو ئەو شارانەی کە پەیامی مەسیحی خاوەن شکۆمان تێیدا ڕاگەیاندووە و سەر لە برایان بدەین و هەواڵیان بزانین.» بەرناباسیش پێشنیاری کرد کە یۆحەنا لەگەڵ خۆیاندا بیبەن، ئەوەی بە مەرقۆس ناسراوە. بەڵام پۆڵس پێی باش بوو ئەو کەسە لەگەڵ خۆیاندا نەبەن کە لە پامفیلیادا لێیان جیا بووەوە و لەگەڵیان بۆ کارەکە نەڕۆیشت. لەبەر ئەوە دەمەقاڵە کەوتە نێوانیان، تاکو وای لێهات لە یەکتری جیا بوونەوە. ئەوسا بەرناباس مەرقۆسی لەگەڵ خۆی برد و بە دەریادا بۆ قوبرس چوو.