کردار 36:15-41
کردار 36:15-41 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
پاش چه‌ند ڕۆژێک پۆڵۆس به به‌رنڤای وت: “با بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر له برایان بده‌ین، له هه‌موو شارێک كه وشه‌ی په‌روه‌ردگارمان تیایدا ڕاگه‌یاندووه و هه‌واڵیان بزانین”. به‌رنڤاش پێشنیاری كرد یوخه‌ننه‌ن كه نازناوی مه‌رقوسه له‌گه‌ڵ خۆیان بیبه‌ن. به‌ڵام پۆڵۆس پێی باش بوو ئه‌وه‌ی له په‌مپۆلیا لێیان جیابووه‌وه و له‌گه‌ڵیان بۆ كاره‌كه نه‌ڕۆیشت، ئه‌و له‌گه‌ڵ خۆیان نه‌به‌ن. له‌به‌ر ئه‌وه ده‌مه‌قاڵه كه‌وته نێوانیان و له‌یه‌كتری جیا بوونه‌وه. ئه‌وسا به‌رنڤا مه‌رقوسی له‌گه‌ڵ خۆی برد و به ده‌ریادا بۆ قوبڕس چوو. به‌ڵام پۆڵۆس شی‌لای هه‌ڵبژارد و ده‌رچوو، له‌لایه‌ن برایانه‌وه به به‌خششی خودای سپارد. ئینجا چوونه سوریا و قیلیقیا و وارگه‌كانیان به‌هێز ده‌كرد.
کردار 36:15-41 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
پاش چەند ڕۆژێک پۆڵس بە بەرناباسی گوت: «با بگەڕێینەوە بۆ هەموو ئەو شارانەی کە پەیامی مەسیحی خاوەن شکۆمان تێیدا ڕاگەیاندووە و سەر لە برایان بدەین و هەواڵیان بزانین.» بەرناباسیش پێشنیاری کرد کە یۆحەنا لەگەڵ خۆیاندا بیبەن، ئەوەی بە مەرقۆس ناسراوە. بەڵام پۆڵس پێی باش بوو ئەو کەسە لەگەڵ خۆیاندا نەبەن کە لە پامفیلیادا لێیان جیا بووەوە و لەگەڵیان بۆ کارەکە نەڕۆیشت. لەبەر ئەوە دەمەقاڵە کەوتە نێوانیان، تاکو وای لێهات لە یەکتری جیا بوونەوە. ئەوسا بەرناباس مەرقۆسی لەگەڵ خۆی برد و بە دەریادا بۆ قوبرس چوو. بەڵام پۆڵس سیلای هەڵبژارد و ڕۆیشتن، دوای ئەوەی لەلایەن باوەڕدارانەوە بە نیعمەتی مەسیحی خاوەن شکۆ سپێردران. ئینجا چوونە ناوچەکانی سوریا و کیلیکیا و کڵێساکانیان بەهێز دەکرد.