لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

کردار 1:16-10

کردار 1:16-10 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

پۆڵۆس گه‌یشته‌ ده‌ڕبێ و پاشان لیستره‌، له‌وێ قوتابییه‌ک به‌ ناوی تیماتیئوس هه‌بوو، دایكی جووێكی باوه‌ڕدار بوو، به‌ڵام باوكی یۆنانی بوو. برایان له‌ لیستره‌ و ئیقانون گه‌واهییان بۆ ده‌دا. پۆڵۆس ده‌یوسیت تیماتیئوس له‌گه‌ڵی ده‌ربچێت، جا بردی و خروسه‌بڕانی كرد، له‌به‌ر ئه‌و جووانه‌ی له‌و ناوچانه‌ بوون، چونكه‌ هه‌موو ده‌یانزانی باوكی یۆنانییه‌. ئیتر به‌ شاره‌كاندا تێده‌په‌ڕین و ئه‌و پرسانه‌ی له‌لایه‌ن په‌یامبه‌ران و پیرانه‌وه‌ له‌ یروشلایم بڕیاریان له‌سه‌ر درابوو، پێیان ڕاده‌گه‌یاندن تاكو په‌یڕه‌وی بكه‌ن. جا وارگه‌كان له‌ باوه‌ڕدا به‌هێز ده‌بوون و ڕۆژ به‌ڕۆژ ژماره‌یان زیادی ده‌كرد. ئینجا به‌ ناوچه‌كانی پرۆگیا و گه‌ڵاتیه‌ تێپه‌ڕین، چونكه‌ ڕووحی پارسا ڕێی نه‌دان له‌ ئاسیا وشه‌كه‌ ڕابگه‌یه‌نن. كاتێ گه‌یشتنه‌ میسیا هه‌وڵیان دا به‌ره‌و بیسینیا بڕۆن، به‌ڵام ڕووح ڕێگای نه‌دان. ئه‌وسا به‌ میسیادا تێپه‌ڕین و هاتنه‌ ترۆئۆس. له‌ شه‌ودا پۆڵۆس بینینێكی بینی، پیاوێكی ماقیدۆنیایی ڕاوه‌ستابوو، لێی ده‌پاڕایه‌وه‌: “بپه‌ڕه‌وه‌ بۆ ماقیدۆنیا و یارمه‌تیمان بده‌!”. كاتێ بینینه‌كه‌ی بینی، یه‌كسه‌ر هه‌وڵماندا بۆ ماقیدۆنیا بڕۆین، دڵنیا بووین كه‌ خودا بانگی كردووین تاكو موژده‌یان بده‌ینێ.

هاوبەشی بکە
کردار 16 بخوێنەوە

کردار 1:16-10 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

پۆڵس گەیشتە شاری دەربە و پاشان شاری لیسترا، لەوێ قوتابییەک بە ناوی تیمۆساوس هەبوو، دایکی جولەکەیەکی باوەڕدار بوو، بەڵام باوکی یۆنانی بوو. برایان لە لیسترا و کۆنیا بە باشە باسی تیمۆساوسیان دەکرد. پۆڵس حەزی دەکرد تیمۆساوس یاوەری بێت، جا بردی تاکو خەتەنە بکرێت، لەبەر ئەو جولەکانەی لەو ناوچانە بوون، چونکە هەموو دەیانزانی باوکی یۆنانییە. ئیتر پۆڵس و هاوڕێکانی لە‏ شارێکەوە دەچوون بۆ شارێکی دیکە و ئەو فەرمانانەی لەلایەن نێردراوان و پیرانەوە لە ئۆرشەلیم بڕیاریان لەسەر درابوو، پێیان ڕادەگەیاندن تاکو پەیڕەوی بکەن. جا کڵێساکان لە باوەڕدا بەهێز دەبوون و ڕۆژ لەدوای ڕۆژ ژمارەیان زیادی دەکرد. پاشان پۆڵس و هاوڕێیەکانی بە ناوچەکانی فریجیا و گەلاتیادا تێپەڕین، لەبەر ئەوەی ڕۆحی پیرۆز ڕێی نەدان لە ناوچەی ئاسیا پەیامی خودا ڕابگەیەنن. کاتێک گەیشتنە نزیک ناوچەی میسیا هەوڵیان دا بەرەو ناوچەی بیسینیا بڕۆن، بەڵام ڕۆحی عیسا ڕێگای نەدان. ئەوسا بە میسیادا تێپەڕین و هاتنە ترۆئاس. لە شەودا پۆڵس بینینێکی بۆ ئاشکرا کرا، کە تێیدا پیاوێکی مەکدۆنی ڕاوەستابوو و لێی دەپاڕایەوە و دەیگوت: «وەرە بۆ مەکدۆنیا و یارمەتیمان بدە.» پاش ئەوەی بینینەکەی بۆ ئاشکرا کرا، هەوڵماندا دەستبەجێ بەڕێ بکەوین بۆ مەکدۆنیا، دڵنیا بووین کە خودا بانگی کردووین تاکو مزگێنییان بدەینێ.

هاوبەشی بکە
کردار 16 بخوێنەوە