کردار 16:16-40
کردار 16:16-40 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌وه‌بوو بۆ شوێنی نوێژكردن ده‌چووین، تووشی كاره‌كه‌رێک بووین ڕووحی فاڵچیێتی تێدابوو، به فاڵچیێتییه‌كه‌ی قازانجێكی زۆری بۆ خاوه‌نه‌كانی به‌ده‌ست ده‌هێنا. به‌دوای پۆڵۆس و ئێمه كه‌وت و هاواری ده‌كرد و ده‌یوت: “ئه‌م مرۆڤانه به‌نده‌ی خودای هه‌ره‌به‌رزن، ڕێگای ڕزگاریتان بۆ ڕاده‌گه‌یه‌نن”. ڕۆژانێكی زۆر ئه‌مه‌ی ده‌كرد، تاكو پۆڵۆس بێزار بوو، ئاوڕی دایه‌وه و به ڕووحه‌كه‌ی وت: “به ناوی ئیشۆعی مه‌سیح فه‌رمانت پێ ده‌كه‌م، لێی ده‌رچوو!”. هه‌ر له‌و كاته‌دا ده‌رچوو. كاتێ خاوه‌نه‌كانی بینییان هیوای داهاتیان بڕا، پۆڵۆس و شیلایان گرت، ڕایانكێشانه بازاڕ بۆ به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتداران. بردییاننه پێش دادوه‌ران و وتیان: “ئه‌م پیاوانه شاره‌كه‌مان ده‌شێوێنن، جوون و نه‌ریتێک بڵاو ده‌كه‌نه‌وه كه ئێمه‌ی ڕۆمانی نابێ په‌سه‌ندی بكه‌ین یان كاری پێ بكه‌ین”. ئیتر كۆمه‌ڵه‌كه پێكڕا لێیان هه‌ستان و فه‌رمانڕه‌واكان جله‌كانیان دڕاند و فه‌رمانیان دا داركاری بكرێن. جا زۆر داركارییان كردن و خستیاننه زیندانه‌وه، چاودێری زیندانه‌كه‌یان ڕاسپارد كه به توندی پاسه‌وانیان بكات. ئه‌ویش كه ئه‌م ڕاسپارده‌یه‌ی وه‌رگرت، فڕێیدانه نێو قووڵایی زیندانه‌كه و پێیانی خسته نێو كۆته‌وه. له نیوه‌ی شه‌ودا پۆڵۆس و شیلا نوێژیان ده‌كرد و ستایشی خودایان ده‌كرد، به‌ندكراوانیش گوێیان لێبو. له‌ناكاو بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی مه‌زن ڕوویدا، گۆشه‌كانی زیندانه‌كه‌ی هه‌ژاند، یه‌كسه‌ر هه‌موو ده‌رگاكان كرانه‌وه و كۆتی هه‌مووان كرایه‌وه. كه چاودێری زیندانه‌كه به ئاگا هات و بینی ده‌رگاكانی زیندانه‌كه كراونه‌ته‌وه، شمشێری هه‌ڵكێشا به‌ته‌مابوو خۆی بكوژێت، وایزانی به‌ندكراوان ڕایانكردووه. پۆڵۆس به‌ده‌نگێكی مه‌زن هاواری كرد: “هیچ له خۆت مه‌كه! هه‌موومان لێره‌ین!”، ئه‌ویش داوای ڕووناكی كرد، چووه ژووره‌وه و ده‌له‌رزی، له‌به‌رده‌م پۆڵۆس و شیلا چۆكی دادا. ئه‌وسا بردنییه ده‌ره‌وه و وتی: “گه‌وره‌كانم، پێویسته چی بكه‌م تاكو ڕزگارم بێت؟” وتیان: “باوه‌ڕ به په‌روه‌ردگار ئیشۆعی مه‌سیح بهێنه، خۆت و خانه‌واده‌كه‌ت ڕزگارتان ده‌بێت”. جا به وشه‌ی په‌روه‌ردگار بۆ خۆی و هه‌موو ئه‌وانه‌ی له ماڵه‌كه‌یدا بوون دووان. ئیتر له‌و كاته‌ی شه‌و بردنی و برینه‌كانی تیماركردن، یه‌كسه‌ر خۆی و هه‌موو خێزانه‌كه‌ی عه‌مادكران. ئینجا بردنییه ماڵ و خواردنی بۆ دانان، خۆی و هه‌موو خێزانه‌كه‌ی زۆر دڵشادبوون، كه باوه‌ڕیان به خودا هێنا. كه ڕۆژ‌بووه‌وه فه‌رمانڕه‌واكان پۆلیسیان نارد و وتیان: “ئه‌و دوو پیاوه ئازاد بكه”. چاودێری زیندان ئه‌م هه‌واڵه‌ی دایه پۆڵۆس كه فه‌رمانڕه‌وایان ناردوویانه كه ئازاد بكرێن، بۆیه ئێستا وه‌رنه ده‌ره‌وه و به‌ئاشتی بڕۆن. جا پۆڵۆس پێی وتن: “بێ حوكمدان به ئاشكرا داركارییان كردین و فڕێیانداینه زیندان، ئێمه‌ش هاوڵاتیی ڕۆمانین، ئایا ئێستاش به نهێنی قاومان ده‌ده‌ن؟ نه‌خێر! به‌ڵكو با خۆیان بێن ده‌رمان بهێنن”. پۆلیسه‌كان ئه‌م قسانه‌یان به فه‌رمانڕه‌وایان ڕاگه‌یاند، جا كاتێ زانییان ئه‌وان ڕۆمانین ترسان. ئیتر هاتن و لێیان پاڕانه‌وه، بردییاننه ده‌ره‌وه و داوایان لێ‌كردن شاره‌كه به‌جێبهێڵن. جا له زیندانه‌كه ده‌رچوون و چوونه لای لوودییا، له‌وێ خوشک و برایانیان بینی و دڵنه‌واییان كردن و ده‌رچوون.
کردار 16:16-40 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
کاتێک بۆ شوێنی نوێژکردن دەچووین، تووشی کارەکەرێک بووین ڕۆحی فاڵچیێتی تێدابوو، بە کاری فاڵچیێتییەکەی قازانجێکی زۆری بۆ خاوەنەکانی بەدەستدەهێنا. بەدوای پۆڵس و ئێمە کەوت و هاواری دەکرد: «ئەم مرۆڤانە بەندەی خودای هەرەبەرزن، ڕێگای ڕزگاریتان بۆ ڕادەگەیەنن.» چەندین ڕۆژ ئەمەی دەکرد، تاکو پۆڵس بێزار بوو، ئاوڕی دایەوە و بە ڕۆحەکەی گوت: «بە ناوی عیسای مەسیح فەرمانت پێدەدەم، لێی وەرە دەرەوە!» یەکسەر ڕۆحە پیسەکە لێی هاتە دەرەوە. کاتێک خاوەنەکانی کچە کارەکەرەکە بینییان سەرچاوەی داهاتیان بڕا، پۆڵس و سیلایان گرت، ڕایانکێشانە بازاڕ بۆ بەردەم دەسەڵاتداران. بردیاننە پێش دادوەران و گوتیان: «ئەم پیاوانە شارەکەمان دەشێوێنن، جولەکەن و نەریتێک بڵاو دەکەنەوە کە دروست نییە ئێمەی ڕۆمانی وەریبگرین یان کاری پێ بکەین.» ئیتر خەڵکەکە پێکڕا لێیان هەستان و دادوەران فەرمانیان دا کە جلەکانیان بدڕێنرێن و دارکاری بکرێن. جا زۆر دارکارییان کردن و خستیاننە بەندیخانەوە، فەرمانیان بە چاودێری بەندیخانەکە دا بە توندی پاسەوانیان بکات. ئەویش کە ئەم فەرمانەی بۆ هات، فڕێیدانە ناو قووڵایی بەندیخانەکە و پێیانی خستە ناو کۆتەوە. لە نیوەی شەودا پۆڵس و سیلا نوێژیان دەکرد و گۆرانی ڕۆحییان بۆ خودا دەگوت، بەندکراوانی دیکەش گوێیان لێ‌بوو. لەناکاو بوومەلەرزەیەکی بەهێز ڕوویدا، بناغەی بەندیخانەکەی هەژاند، دەستبەجێ هەموو دەرگاکان کرانەوە و کۆتی هەمووان بووەوە. کە چاودێرەکە خەبەری بووەوە و بینی دەرگاکانی بەندیخانە کراونەتەوە، شمشێری هەڵکێشا بەتەمابوو خۆی بکوژێت، وایزانی بەندکراوان ڕایانکردووە. بەڵام پۆڵس هاواری کرد: «هیچ لە خۆت مەکە، هەموومان لێرەین!» ئەویش داوای ڕووناکی کرد، چووە ژوورەوە و دەلەرزی، لەبەردەم پۆڵس و سیلا چۆکی دادا. ئەوسا بردنییە دەرەوە و گوتی: «گەورەکانم، پێویستە چی بکەم تاکو ڕزگارم بێت؟» گوتیان: «باوەڕ بە عیسای خاوەن شکۆ بهێنە، خۆت و خێزانەکەت ڕزگارتان دەبێت.» جا پەیامی مەسیحی خاوەن شکۆیان بۆ خۆی و هەموو ئەوانەی لە ماڵەکەیدا بوون ڕاگەیاند. ئیتر چاودێرەکە لەو کاتەی شەودا بردنی و برینەکانی ساڕ‌ێژ کردن و پاشان دەستبەجێ خۆی و خاووخێزانەکەی لە ئاو هەڵکێشران. ئینجا بردنییە ماڵەوە و خواردنی بۆ دانان، خۆی و خاووخێزانەکەی زۆر دڵشاد بوون، کە باوەڕیان بە خودا هێنابوو. کە ڕۆژبووەوە فەرمانڕەواکان چەند سەربازێکیان نارد و گوتیان: «پیاوەکان ئازاد بکەن.» چاودێری بەندیخانە ئەم هەواڵەی دایە پۆڵس: «فەرمانڕەوایان ناردوویانە کە ئازاد بکرێن، بۆیە ئێستا وەرنە دەرەوە و بڕۆن بە سەلامەت.» بەڵام پۆڵس پێی گوتن: «بە بێ دادگایی کردن و بە ئاشکرا دارکارییان کردین و فڕێیان داینە بەندیخانە، ئێمەش هاوڵاتی ڕۆمانین، ئایا ئێستا بە نهێنی دەرماندەکەن؟ نەخێر! بەڵکو با خۆیان بێن دەرمانبهێنن.» پۆلیسەکان ئەم قسانەیان بە فەرمانڕەوایان ڕاگەیاند، ئەوانیش کاتێک زانییان پۆڵس و سیلا هاوڵاتی ڕۆمانین ترسان. ئیتر هاتن و لێیان پاڕانەوە، بردیاننە دەرەوە و داوایان لێکردن شارەکە بەجێبهێڵن. کاتێک پۆڵس و سیلا لە بەندیخانە هاتنە دەرەوە، چوون بۆ ماڵی لیدیا، لەوێ لەگەڵ خوشک و برایانی باوەڕدار کۆبوونەوە و هانیان دان، پاشان ڕۆیشتن.