کردار 23:16-25
کردار 23:16-25 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
جا زۆر داركارییان كردن و خستیاننه زیندانهوه، چاودێری زیندانهكهیان ڕاسپارد كه به توندی پاسهوانیان بكات. ئهویش كه ئهم ڕاسپاردهیهی وهرگرت، فڕێیدانه نێو قووڵایی زیندانهكه و پێیانی خسته نێو كۆتهوه. له نیوهی شهودا پۆڵۆس و شیلا نوێژیان دهكرد و ستایشی خودایان دهكرد، بهندكراوانیش گوێیان لێبو.
هاوبەشی بکە
کردار 16 بخوێنەوەکردار 23:16-25 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
جا زۆر دارکارییان کردن و خستیاننە بەندیخانەوە، فەرمانیان بە چاودێری بەندیخانەکە دا بە توندی پاسەوانیان بکات. ئەویش کە ئەم فەرمانەی بۆ هات، فڕێیدانە ناو قووڵایی بەندیخانەکە و پێیانی خستە ناو کۆتەوە. لە نیوەی شەودا پۆڵس و سیلا نوێژیان دەکرد و گۆرانی ڕۆحییان بۆ خودا دەگوت، بەندکراوانی دیکەش گوێیان لێبوو.
هاوبەشی بکە
کردار 16 بخوێنەوە