کردار 12:22-16
کردار 12:22-16 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
پیاوێک به ناوی خنه‌نیا، به‌گوێره‌ی ته‌ورات له‌خواترس بوو، هه‌موو جووی ئه‌وێ گه‌واهییان بۆ ده‌دا. هاته لام، وه‌ستا و پێی وتم: شاوولی برام، ببینه! یه‌كسه‌ر ئه‌وم بینی. ئینجا وتی: خودای باوكانمان هه‌ڵیبژاردووی تاكو خواستی بزانیت، هه‌روه‌ها بێتاوانه‌كه ببینیت و گوێت له وشه‌ی زاری ئه‌و بێت. چونكه تۆ بۆ هه‌موو خه‌ڵک ده‌بیته گه‌واهیده‌ری ئه‌و، به‌وه‌ی بینیت و بیستت. ئێستا بۆ خۆت دواده‌خه‌یت؟ هه‌سته عه‌ماد بكه و به ناوی په‌روه‌ردگاره‌وه بانگه‌واز بكه و گوناهه‌كانت بشۆره‌وه.
کردار 12:22-16 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
«پیاوێک بە ناوی حەنانیا هات بۆ لام. ئەو کەسێکی لەخواترس و گوێڕایەڵی تەورات بوو، هەروەها هەموو جولەکەی ئەوێ بە باشی باسیان دەکرد. لەتەنیشتم وەستا و پێی گوتم: ”شاولی برام، ببینە.“ یەکسەر ئەوم بینی. «ئینجا گوتی: ”خودای باوباپیرانمان هەڵیبژاردووی تاکو خواستی بزانیت، هەروەها ڕاستودروستەکە ببینیت و گوێت لە وشەی دەمی ئەو بێت، چونکە تۆ بۆ هەموو خەڵک دەبیتە شایەتی ئەو، بەوەی بینیت و بیستت. ئێستا بۆ خۆت دوادەخەیت؟ هەستە لە ئاو هەڵبکێشرێ و بە پاڕانەوە بە ناوی ئەو گوناهەکانت بشۆرەوە.“