کردار 12:5-16
کردار 12:5-16 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
له‌سه‌ر ده‌ستی په‌یامبه‌ران زۆر نیشانه و په‌رجو له‌نێو گه‌لدا كرا. هه‌مووان یه‌ک دڵ بوون له هه‌یوانی شلیموندا. كه‌س نه‌یده‌وێرا بچێته پاڵیان، چونكه گه‌ل زۆر ڕێزیان ده‌گرتن. خه‌ڵكی زیاتر باوه‌ڕیان ده‌هێنا و ده‌هاتنه پاڵ په‌روه‌ردگار، ژن و پیاو به كۆمه‌ڵ، ته‌نانه‌ت نه‌خۆشیان ده‌هێنایه سه‌ر شه‌قام و له‌سه‌ر جێگا و نوێن دایانده‌نان، به‌ڵكو ئه‌گه‌ر په‌تڕۆس هات، سێبه‌ره‌كه‌ی بكه‌وێته سه‌ر هه‌ندێكیان. جه‌ماوه‌ری شاره‌كانی ده‌وروپشتی یروشلایمیش كۆببوونه‌وه، نه‌خۆش و ئه‌وانه‌یان هه‌ڵگرتبوو كه به ده‌ست ڕووحی گڵاو ده‌یانناڵاند، جا هه‌موویان چاكدهبوونهوه.
کردار 12:5-16 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
لەسەر دەستی نێردراوان زۆر نیشانە و پەرجوو لەنێو گەلدا کرا. هەموو باوەڕداران بە یەک دڵ لە ڕێڕەوەکەی سلێمان لە پەرستگادا کۆدەبوونەوە. کەس نەیدەوێرا بچێتە پاڵیان، بەڵام گەل زۆر ڕێزیان دەگرتن. لەگەڵ ئەوەشدا هەتا دەهات ژن و پیاو بە کۆمەڵ باوەڕیان بە مەسیحی خاوەن شکۆ دەهێنا و دەهاتنە پاڵی. لە ئەنجامدا، وای لێهات نەخۆشیان دەهێنایە سەر شەقام و لەسەر جێگا و نوێن دایاندەنان، بەڵکو ئەگەر پەترۆس هات، سێبەرەکەی بکەوێتە سەر هەندێکیان. خەڵکی شارەکانی دەوروپشتی ئۆرشەلیمیش کۆببوونەوە، نەخۆش و ئەوانەیان هەڵگرتبوو کە بە دەست ڕۆحی پیس دەیانناڵاند، جا هەموویان چاکدەبوونەوە.