کردار 17:5-21
کردار 17:5-21 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به‌ڵام كاهینی باڵا و هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵی بوون له ڕێبازی زادوقی هه‌ستان و پڕبوون له ئیره‌یی. په‌یامبه‌رانیان گرت و فڕێیاندانه زیندانی گشتییه‌وه. به‌ڵام فریشته‌ی په‌روه‌ردگار له شه‌ودا ده‌رگاكانی زیندانه‌كه‌ی كرده‌وه و بردنییه ده‌ره‌وه، فه‌رمووی: “بڕۆن بۆ په‌رستگا و ڕاوه‌ستن، ته‌واوی په‌یامی ئه‌م ژیانه به خه‌ڵكی بڵێن”. كه بیستیان، به‌یانی زوو چوونه په‌رستگا و ده‌ستیان كرد به فێركردن. ئینجا كاهینی باڵا و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵی بوون هاتن، سه‌نهه‌دریم و هه‌موو پیرانی نه‌وه‌ی ئیسڕائیلیان بانگ‌كرد و ناردیان له زیندان بیانهێنن.
کردار 17:5-21 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بەڵام سەرۆکی کاهینان و هەموو ئەوانەی لەگەڵی بوون لە ڕێبازی سەدوقی هەستان و پڕبوون لە ئیرەیی. نێردراوانیان گرت و فڕێیان دانە زیندانی گشتییەوە. بەڵام فریشتەیەکی یەزدان لە شەودا دەرگای زیندانەکەی کردەوە و بردنییە دەرەوە و گوتی: «بڕۆن بۆ حەوشەکانی پەرستگا و ڕاوەستن، تەواوی پەیامی ئەم ژیانە بە خەڵکی بڵێن.» هەرکە گوێیان لێ‌بوو، بەیانی زوو چوونە حەوشەکانی پەرستگا و دەستیان کرد بە فێرکردنی خەڵک. سەرۆکی کاهینان و ئەوانەی لەگەڵی بوون هاتن، ئەنجومەنی باڵا و هەموو کۆمەڵی پیرانی نەوەی ئیسرائیلیان بانگکرد و ناردیان لە زیندان بیانهێنن.