لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

کردار 21:5-26

کردار 21:5-26 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

كه‌ بیستیان، به‌یانی زوو چوونه‌ په‌رستگا و ده‌ستیان كرد به‌ فێركردن. ئینجا كاهینی باڵا و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵی بوون هاتن، سه‌نهه‌دریم و هه‌موو پیرانی نه‌وه‌ی ئیسڕائیلیان بانگكرد و ناردیان له‌ زیندان‌ بیانهێنن. به‌ڵام كه‌ پاسه‌وانه‌كان هاتن، له‌ زیندان نه‌یاندۆزینه‌وه‌، گه‌ڕانه‌وه‌ و هه‌واڵیان دا و وتیان: “زیندانه‌كه‌مان بینی به‌ باشی داخرابوو، پاسه‌وانیش له‌به‌رده‌رگاكان ڕاوه‌ستابوون، به‌ڵام كاتێ كردمانه‌وه‌ كه‌سمان تیایدا نه‌بینی”. كاتێ كاهین و سه‌رۆكی پاسه‌وان و كاهینانی باڵا ئه‌مه‌یان بیست، لێیان سه‌رسام بوون: ده‌بێت ئه‌مه‌ بگاته‌ چی؟. ئینجا یه‌كێک هات هه‌واڵی پێ دان و وتی: “ئه‌وه‌تا ئه‌و پیاوانه‌ی فڕێتاندانه‌ زیندان، وا له‌ په‌رستگادا ڕاوه‌ستاون و گه‌ل فێر ده‌كه‌ن!”. ئه‌وسا سه‌رۆک و پاسه‌وانان و ڕاژه‌وانان ڕۆیشتن و بێ توندوتیژی په‌یامبه‌رانیان هێنا، چونكه‌ ده‌ترسان گه‌ل به‌ردبارانیان بكه‌ن.

هاوبەشی بکە
کردار 5 بخوێنەوە

کردار 21:5-26 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

هەرکە گوێیان لێبوو، بەیانی زوو چوونە حەوشەکانی پەرستگا و دەستیان کرد بە فێرکردنی خەڵک. سەرۆکی کاهینان و ئەوانەی لەگەڵی بوون هاتن، ئەنجومەنی باڵا و هەموو کۆمەڵی پیرانی نەوەی ئیسرائیلیان بانگکرد و ناردیان لە زیندان بیانهێنن. بەڵام کە پاسەوانەکان چوون و لە زیندان نەیاندۆزینەوە، گەڕانەوە و هەواڵیان پێدان و گوتیان: «زیندانەکەمان بینی بە باشی داخرابوو، پاسەوانیش لە بەردەرگاکان ڕاوەستابوون، بەڵام کاتێک کردمانەوە کەسمان تێیدا نەبینی.» کاتێک سەرۆکی پاسەوانی پەرستگا و کاهینانی باڵا ئەمەیان بیست، لێیان سەرسام بوون و گوتیان ئەمە چی بەسەردێت! ئینجا یەکێک هات و گوتی: «ئەو پیاوانەی فڕێتاندانە زیندانەوە، وا لە حەوشەکانی پەرستگادا ڕاوەستاون و خەڵکی فێر دەکەن.» ئەوسا سەرۆک و پاسەوانان ڕۆیشتن و بێ توندوتیژی نێردراوانیان هێنا، چونکە دەترسان گەل بەردبارانیان بکەن.

هاوبەشی بکە
کردار 5 بخوێنەوە