لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

کردار 28:5-32 - Compare All Versions

کردار 28:5-32 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

“به‌ توندی فه‌رمانمان پێ نه‌كردن كه‌ خه‌ڵكی به‌م ناوه‌ فێر نه‌كه‌ن؟ ئه‌وه‌تا یروشلایمتان له‌ فێركردنه‌كانتان پڕ كردووه‌ و ده‌تانه‌وێ خوێنی ئه‌و پیاوه‌ بخه‌نه‌ ئه‌ستۆمان”. په‌تڕۆس و په‌یامبه‌ران وه‌ڵامیان دایه‌وه‌ و وتیان: “ده‌بێت خودا له‌ خه‌ڵک زیاتر گوێڕایه‌ڵی بكرێت. خوداوه‌ندی باوكانمان ئیشۆعی هه‌ستانده‌وه‌، ئه‌وه‌ی به‌ هه‌ڵواسینی له‌سه‌ر ته‌خته‌دار كوشتتان. خودا ئه‌می وه‌ک سه‌رۆک و ڕزگاریده‌ر به‌ ده‌سته‌ڕاستی خۆی به‌رزی كرده‌وه‌، تاكو تۆبه‌كردن و لێخۆشبوونی گوناه‌ به‌ ئیسڕائیل ببه‌خشێت. ئێمه‌ گه‌واهیده‌ری ئه‌م شتانه‌ین، هه‌روه‌ها ڕووحی پارساش، ئه‌وه‌ی خودا به‌خشیویه‌تییه‌ ئه‌وانه‌ی گوێڕایه‌ڵن بۆی”.

هاوبەشی بکە
کردار 5 PNTZS

کردار 28:5-32 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

«بە توندی فەرمانمان پێ کردن خەڵکی بەم ناوە فێر نەکەن، ئەوەتا ئۆرشەلیمتان لە فێرکردنەکانتان پڕکردووە و دەتانەوێ خوێنی ئەم پیاوە بخەنە ئەستۆمان.» پەترۆس و نێردراوان وەڵامیان دایەوە: «دەبێت گوێڕایەڵی بۆ خودا بێت زیاتر لەوەی بۆ خەڵک! خودای باوباپیرانمان عیسای هەستاندەوە، ئەوەی بە هەڵواسینی لەسەر دار کوشتتان. خودا ئەوی وەک سەرۆک و ڕزگارکەر بۆ دەستەڕاستی خۆی بەرز کردەوە، تاکو تۆبەکردن و لێخۆشبوونی گوناه بە ئیسرائیل ببەخشێت. ئێمە شایەتی ئەم شتانەین، هەروەها ڕۆحی پیرۆزیش، ئەوەی خودا بەخشیویەتییە ئەوانەی گوێڕایەڵن بۆی.»

هاوبەشی بکە
کردار 5 KSS