ئەفەسۆس 7:1-12
ئەفەسۆس 7:1-12 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
له‌ودا به خوێنی ئه‌و بۆ ئێمه قوربانیی دا، بۆ به‌خشینی گوناهه‌كان، به‌گوێره‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندی به‌خششه‌كه‌ی، ئه‌وه‌ی به‌وپه‌ڕی دانایی و تێگه‌یشتنه‌وه به‌سه‌رمانی دا باراند. نهێنی خواستی خۆی پێ ناساندین، به‌گوێره‌ی خۆشحاڵی خۆی كه مه‌به‌ستی بوو، بۆ به‌جێگه‌یاندنی له پڕی زه‌مانه‌دا، تاكو هه‌موو شتێک به‌یه‌كه‌وه كۆبكاته‌وه، له‌وانه‌ی له ئاسمانان و له‌سه‌ر زه‌وین، له ژێر یه‌ک سه‌ر، كه مه‌سیحه. له‌ویشدا وه‌ک میرات هه‌ڵیبژاردین، پێشتر دیاری كراین به‌گوێره‌ی مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی كه هه‌موو شتێک ده‌كات، به‌گوێره‌ی خواستی خۆی، تاكو بۆ ستایشكردنی شكۆی ئه‌و بین، ئێمه كه یه‌كه‌مین بووین هیوامان له مه‌سیحدا بوو.
ئەفەسۆس 7:1-12 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئێمە بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحدا و بەهۆی خوێنی ئەوەوە کڕدراینەوە، واتا لێخۆشبوونی گوناهمان وەرگرت، بەگوێرەی دەوڵەمەندی نیعمەتەکەی، ئەوەی بەوپەڕی دانایی و تێگەیشتنەوە بەسەرمانی داباراند. نهێنی خواستی خۆی پێ ناساندین، بەگوێرەی خۆشحاڵی خۆی کە لە ڕێگەی مەسیحەوە مەبەستی بوو، بۆ بەجێگەیاندنی لە تەواوی زەمانەدا، تاکو هەموو شتێک لە زەوی و ئاسمان لەژێر دەسەڵاتی مەسیحدا و لە ڕێگەی ئەوەوە یەک بخات. خودا پێشوەخت بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحدا ئێمەی هەڵبژارد تاکو بەگوێرەی پلانەکەی بۆ ئەو بین. خودا هەموو شتێک بەگوێرەی مەبەست و ویستی خۆی بەڕێوە دەبات، بۆ ئەوەی ئێمە کە یەکەمین بووین هیوای خۆمان بە مەسیحەوە گرێ بدەین، ببینە مایەی ستایش‌کردن بۆ شکۆی مەسیح.