ئەفەسۆس 1:2-3
ئەفەسۆس 1:2-3 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئێوه‌ش به تاوان و گوناهه‌كانتان مردوو بوون، پێشتر تیایدا به‌گوێره‌ی ڕۆژگاری ئه‌م جیهانه ڕه‌فتارتان ده‌كرد، به‌گوێره‌ی سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی با، ئه‌و ڕووحه‌ی ئێستا له ڕۆڵه‌كانی یاخیبوون كارده‌كات. ئێمه‌ش هه‌موو له‌وان بووین، له هه‌وه‌سه‌كانی جه‌سته‌ماندا ده‌ژیاین، به خواسته‌كانی جه‌سته و بیره‌كانمان ده‌كرد، وه‌ک ئه‌وانی دیكه به سروشت ڕۆڵه‌ی تووڕه‌یی بووین.
هاوبەشی بکە
ئەفەسۆس 2 بخوێنەوەئەفەسۆس 1:2-3 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئێوەش بەهۆی خراپە و گوناهەکانتانەوە مردبوون کە پێشتر تێیدا دەژیان کاتێک پەیڕەوی ڕێبازی ئەم جیهانە و سەرۆکی دەسەڵاتی هەواتان دەکرد، ئەو ڕۆحەی ئێستا لە یاخیبوواندا کار دەکات. ئێمەش هەموو لەوان بووین، لە هەوەسەکانی سروشتی دنیاییماندا دەژیاین، بە خواستەکانی ئەم سروشتە و بیرەکانیمان دەکرد، وەکو خەڵکی دیکە بە سروشت شایانی تووڕەیی خودا بووین.
هاوبەشی بکە
ئەفەسۆس 2 بخوێنەوە