ئەفەسۆس 12:2-16
ئەفەسۆس 12:2-16 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌و كاته بێ مه‌سیح بوون، له هاوڵاتییه‌تی ئیسڕائیل بێگانه بوون و له په‌یمانه‌كانی به‌ڵێن نامۆ بوون، له جیهاندا بێ هیوا و بێ خوداوه‌ند بوون. به‌ڵام ئێوه ئێستا له ئیشۆعی مه‌سیحدان، كه پێشتر دوور بوون، به خوێنی مه‌سیح نزیک بوونه‌وه. چونكه ئه‌و ئاشتیی ئێمه‌یه، ئه‌وه‌ی دووانی كرده یه‌ک، په‌رژینی ناوبڕی ڕووخاند، واتا دوژمنایه‌تی. به له‌شی خۆی ته‌وراتی ڕاسپارده‌كانی له ئه‌ركه‌كاندا پووچه‌ڵ كرده‌وه، تاكو له هه‌ردووكیان له خۆیدا مرۆڤێكی نوێ بهێنێته دی، ئاشتی دروست بكات، تاكو هه‌ردووكیان له یه‌ک له‌شدا له‌گه‌ڵ خودا ئاشت بكاته‌وه به خاچ، به‌وه‌ش دوژمنایه‌تیی له‌ناوبرد.
ئەفەسۆس 12:2-16 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەو کاتە بێ مەسیح بوون، لە هاوڵاتییەتی ئیسرائیل بێگانە بوون و لە پەیمانەکانی بەڵێن نامۆ بوون، لە جیهاندا بێ هیوا و بێ خودا بوون. بەڵام ئێوە ئێستا لەگەڵ عیسای مەسیحدا یەکن، هەرچەندە پێشتر دوور بوون، بە خوێنی مەسیح نزیک بوونەوە. لەبەر ئەوەی مەسیح ئاشتی ئێمەیە، جولەکە و ناجولەکەی کرد بە یەک، دیواری ناوبڕی دوژمنایەتی ڕووخاند، بە جەستەی خۆی شەریعەتی تەوراتی بە فەرمان و فەرزەکانییەوە بەلاوە نا، بە ئامانجی ئەوەی بە یەکبوونیان لەگەڵ خۆی لە هەردووکیان مرۆڤێکی نوێ دروستبکات و بەم شێوەیە ئاشتی بچەسپێنێت، تاکو هەردووکیان لە یەک لەشدا لەگەڵ خودا ئاشت بکاتەوە بە خاچ، بەوەش دوژمنایەتیی لەناوبرد.