لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

ئەفەسۆس 14:2-17 - Compare All Versions

ئەفەسۆس 14:2-17 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

چونكه‌ ئه‌و ئاشتیی ئێمه‌یه‌، ئه‌وه‌ی دووانی كرده‌ یه‌ک، په‌رژینی ناوبڕی ڕووخاند، واتا دوژمنایه‌تی. به‌ له‌شی خۆی ته‌وراتی ڕاسپارده‌كانی له‌ ئه‌ركه‌كاندا پووچه‌ڵ كرده‌وه‌، تاكو له‌ هه‌ردووكیان له‌ خۆیدا مرۆڤێكی نوێ بهێنێته‌ دی، ئاشتی دروست بكات، تاكو هه‌ردووكیان له‌ یه‌ک له‌شدا له‌گه‌ڵ خودا ئاشت بكاته‌وه‌ به‌ خاچ، به‌وه‌ش دوژمنایه‌تیی له‌ناوبرد. هات و موژده‌ی ئاشتیی پێدان، بۆ ئێوه‌ كه‌ دوورن و نزیكن.

هاوبەشی بکە
ئەفەسۆس 2 PNTZS

ئەفەسۆس 14:2-17 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

لەبەر ئەوەی مەسیح ئاشتی ئێمەیە، جولەکە و ناجولەکەی کرد بە‏ یەک‏، دیواری ناوبڕی دوژمنایەتی ڕووخاند، بە جەستەی خۆی شەریعەتی تەوراتی بە فەرمان و فەرزەکانییەوە بەلاوە نا، بە ئامانجی ئەوەی بە یەکبوونیان لەگەڵ خۆی لە هەردووکیان مرۆڤێکی نوێ دروستبکات و بەم شێوەیە ئاشتی بچەسپێنێت، تاکو هەردووکیان لە یەک لەشدا لەگەڵ خودا ئاشت بکاتەوە بە خاچ، بەوەش دوژمنایەتیی لەناوبرد. مەسیح هات و مژدەی ئاشتیی بە ئێوە دا کە دوورن هەروەها ئەوانەش کە نزیکن،

هاوبەشی بکە
ئەفەسۆس 2 KSS