ئەفەسۆس 18:2-22
ئەفەسۆس 18:2-22 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
چونكه به ئه‌و هه‌ردوو لامان له یه‌ک ڕووح‌دا ڕێپێدراویێتیمان هه‌یه بۆ چوونه لای باوک. بۆیه ئیتر نامۆ و بێگانه نین، به‌ڵكو هاوڵاتین له‌گه‌ڵ پارسا‌كان و بنه‌ماڵه‌ی خودا، له‌سه‌ر بناغه‌ی په‌یامبه‌ران و پێغه‌مبه‌ران بنیاد نراون، ئیشۆعی مه‌سیحیش خۆی به‌ردی قولینچكه. هه‌موو خانووه‌كه له‌ودا تێكهه‌ڵكێشراوه و گه‌شه ده‌كات تا په‌رستگایه‌كی پارسا بێت له په‌روه‌ردگاردا. ئێوه‌ش له‌ودا پێكه‌وه بنیادنراون، نیشینگه‌یه‌ک بۆ خودا له ڕووح‌دا.
ئەفەسۆس 18:2-22 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
چونکە لە ڕێگەی ئەوەوە هەردوو لامان لە یەک ڕۆح‌دا ڕێپێدراویێتیمان هەیە بۆ چوونە لای باوک. بۆیە ئیتر نامۆ و بێگانە نین، بەڵکو دەبنە هاوڵاتی لەگەڵ گەلی پیرۆزی خودا و بنەماڵەی خودا، لەسەر بناغەی نێردراوان و پێغەمبەران بنیاد نراون، عیسای مەسیحیش خۆی گرنگترین بەردی بناغەیە. هەموو خانووەکە بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحدا پێکەوە بەستراوە و گەشە دەکات هەتا ببێتە پەرستگایەکی پیرۆز بۆ مەسیح. ئێوەش بە یەکبوون لەگەڵ ئەودا پێکەوە بنیادنراون، تاکو ببنە خانووێک بۆ ڕۆحی خودا.