ئەفەسۆس 6:2-10
ئەفەسۆس 6:2-10 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
له‌گه‌ڵیدا هه‌ڵیستاندینه‌وه و له شوێنه ئاسمانیه‌كاندا له‌گه‌ڵیدا داینیشاندین، له ئیشۆعی مه‌سیحدا، تاكو له ڕۆژگاری داهاتوو ده‌وڵه‌مه‌ندی به‌خششی بێ سنووری خۆیمان به نیانی له ئیشۆعی مه‌سیحدا بۆ ده‌ربخات. چونكه به به‌خشش ڕزگارتان بوو به‌باوه‌ڕ، ئه‌مه‌ش له خۆتانه‌وه نییه، به‌ڵكو دیاریی خودایه، له كردار نییه، تاكو كه‌س شانازی نه‌كات. چونكه ئێمه ده‌ستكردی ئه‌وین، له ئیشۆعی مه‌سیحدا بۆ چاكه‌كاری ئافریده‌ین، ئه‌وه‌ی خودا پێشتر ئاماده‌ی كردووه تاكو به ئه‌نجامی بگه‌یه‌نین.
ئەفەسۆس 6:2-10 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
خودا ئێمەی لەگەڵ عیسای مەسیحدا هەستاندەوە و بەهۆی یەکبوون لەگەڵ ئەودا لە شوێنەکانی ئاسمان دایناین، تاکو لە دنیای داهاتوو دەوڵەمەندی نیعمەتی بێ هاوتای خۆی لە ڕێگەی میهرەبانییەکەیەوە بۆ ئێمە دەربخات کە لەگەڵ عیسای مەسیحدا یەکین. لەبەر ئەوەی بە نیعمەت ڕزگارتان بوو لە ڕێگەی باوەڕەوە، ئەمەش لە خۆتانەوە نییە، بەڵکو دیاری خودایە، بە کردار نییە، تاکو کەس شانازی نەکات. ئێمە دروستکراوی دەستی خوداین و بە یەکبوونمان لەگەڵ عیسای مەسیح دەبینە بەدیهێنراوێک بۆ کاری چاکە، کە خودا پێشتر ئامادەی کردووە تاکو بە ئەنجامی بگەیەنین.