لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

گەلاتیا 10:1-17

گەلاتیا 10:1-17 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

ئایا ئێستا بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی خه‌ڵک هه‌وڵ ده‌ده‌م، یاخود ڕه‌زامه‌ندی خودا؟ یان ئایا داوای ئه‌وه‌ ده‌كه‌م خه‌ڵک ڕازی بكه‌م؟ ئه‌گه‌ر تا ئێستا خه‌ریكی ڕازیكردنی خه‌ڵک بوومایه‌، ئه‌وا نه‌ده‌بوومه‌ به‌نده‌ی مه‌سیح. پێتان ده‌ڵێم، برایان، ئه‌و ئینجیله‌ی كه‌ ڕامگه‌یاندووه‌، له‌ مرۆڤه‌وه‌ نییه‌. له‌ مرۆڤیشم وه‌رنه‌گرتووه‌ و فێریش نه‌كراوم، به‌ڵكو به‌ ئاشكراكردنی ئیشۆعی مه‌سیحه‌. چونكه‌ سه‌ربورده‌ی منتان بیستووه‌ له‌ ئایینی جوو، دڕندانه‌ وارگه‌ی خودام ده‌چه‌وسانده‌وه‌ و هه‌وڵم داوه‌ له‌ناوی ببه‌م. له‌ ئایینی جوو پێش زۆربه‌ی خه‌ڵک كه‌وتم له‌ نه‌وه‌ی خۆم، زۆر دڵگه‌رمتر بووم له‌وان بۆ دابونه‌ریتی باوكان. به‌ڵام كاتێ خودا كه‌ له‌ سكی دایكمه‌وه‌ ته‌رخانی كردم و به‌ به‌خششی خۆی بانگیكردم خۆشحاڵ بوو ڕۆڵه‌كه‌ی له‌ مندا ده‌ربكه‌وێت، تاكو له‌نێو نه‌ته‌وه‌كاندا موژده‌ بده‌م، یه‌كسه‌ر ڕاوێژم به‌ گۆشت و خوێن نه‌كرد، سه‌رنه‌كه‌وتمه‌ یروشلایم بۆ لای ئه‌وانه‌ی پێش من په‌یامبه‌ر بوون، به‌ڵكو ڕۆیشتم بۆ عه‌ره‌بستان و دیسان گه‌ڕامه‌وه‌ دره‌مسوق.

گەلاتیا 10:1-17 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

ئایا ئێستا بۆ بەدەستهێنانی ڕەزامەندی خەڵک هەوڵ دەدەم، یاخود ڕەزامەندی خودا؟ یان ئایا داوای ئەوە دەکەم خەڵک ڕازی بکەم؟ ئەگەر هەتا ئێستا خەریکی ڕازیکردنی خەڵک بوومایە، ئەوا نەدەبوومە بەندەی مەسیح. پێتان دەڵێم، خوشکان، برایان، ئەو پەیامەی ئینجیل کە جاڕم بۆی داوە، لە مرۆڤەوە نییە. لە کەسیشم وەرنەگرتووە و فێریش نەکراوم، بەڵکو بە ئاشکراکردنی عیسای مەسیح وەرمگرتووە. بێگومان سەربوردەی منتان بیستووە لە جولەکایەتی، کە چۆن دڕندانە کڵێسای خودام چەوساندەوە و هەوڵم دا لەناوی ببەم. لە جولەکایەتی پێش زۆربەی خەڵک کەوتم لە نەوەی خۆم، زۆر دڵگەرمتر بووم لەوان بۆ دابونەریتی باوکان. بەڵام کاتێک خودا کە لە سکی دایکمەوە تەرخانی کردم، بە نیعمەتی خۆی بانگی کردم، خۆشحاڵ بوو کوڕەکەی لە مندا دەربکەوێت، تاکو لەناو نەتەوە ناجولەکەکاندا مژدە بدەم. لەو کاتەدا دەستبەجێ ڕاوێژم بە کەس نەکرد، سەرنەکەوتمە ئۆرشەلیم بۆ لای ئەوانەی پێش من نێردراو بوون، بەڵکو ڕۆیشتم بۆ عەرەبستان و دیسان گەڕامەوە دیمەشق.