گەلاتیا 16:1-24
گەلاتیا 16:1-24 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ڕۆڵه‌كه‌ی له مندا ده‌ربكه‌وێت، تاكو له‌نێو نه‌ته‌وه‌كاندا موژده بده‌م، یه‌كسه‌ر ڕاوێژم به گۆشت و خوێن نه‌كرد، سه‌رنه‌كه‌وتمه یروشلایم بۆ لای ئه‌وانه‌ی پێش من په‌یامبه‌ر بوون، به‌ڵكو ڕۆیشتم بۆ عه‌ره‌بستان و دیسان گه‌ڕامه‌وه دره‌مسوق. ئینجا دوای سێ ساڵ سه‌ركه‌وتمه یروشلایم، بۆ ئه‌وه‌ی په‌تڕۆس بناسم، پازده ڕۆژ لای ئه‌و مامه‌وه. به‌ڵام جگه له یاقووی برای په‌روه‌ردگار هیچ په‌یامبه‌رێكی دیكه‌م نه‌بینی. خودا ده‌زانێت ئه‌وه‌ی بۆتانی ده‌نووسم درۆ نییه. دوایی چوومه هه‌رێمه‌كانی سوریا و قیلیقیا. به‌ڵام هێشتا له‌لای وارگه‌كانی ئیهوود كه له مه‌سیحن به ڕوخسار نه‌ناسرابووم، به‌ڵام بیستبوویان: “ئه‌وه‌ی جاران ئێمه‌ی ده‌چه‌وسانده‌وه، ئێستا موژده‌ی ئه‌و باوه‌ڕه ده‌دات، كه جاران له‌ناوی ده‌برد”. به‌هۆی منه‌وه خودایان شكۆدار ده‌كرد.
گەلاتیا 16:1-24 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
کوڕەکەی لە مندا دەربکەوێت، تاکو لەناو نەتەوە ناجولەکەکاندا مژدە بدەم. لەو کاتەدا دەستبەجێ ڕاوێژم بە کەس نەکرد، سەرنەکەوتمە ئۆرشەلیم بۆ لای ئەوانەی پێش من نێردراو بوون، بەڵکو ڕۆیشتم بۆ عەرەبستان و دیسان گەڕامەوە دیمەشق. ئینجا دوای سێ ساڵ سەرکەوتمە ئۆرشەلیم، بۆ ئەوەی پەترۆس بناسم، پازدە ڕۆژ لای ئەو مامەوە. بەڵام جگە لە یاقوبی برای عیسای خاوەن شکۆ هیچ نێردراوێکی دیکەم نەبینی. خودا دەزانێت ئەوەی بۆتان دەنووسم درۆ نییە. دوایی چوومە هەرێمەکانی سوریا و کیلیکیا، بەڵام هێشتا لەلای کڵێساکانی یەهودیا کە سەر بە مەسیحن بە ڕوخسار نەناسراو بووم، تەنها بیستبوویان: «ئەوەی جاران ئێمەی دەچەوساندەوە، ئێستا مژدەی ئەو باوەڕە دەدات، کە جاران لەناوی دەبرد.» ئیتر بەهۆی منەوە ستایشی خودایان دەکرد.