گەلاتیا 6:1-10
گەلاتیا 6:1-10 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
پێم سه‌یره چۆن وا به خێرایی، له‌وه‌ی به به‌خششی مه‌سیح بانگیكردوون، بۆ ئینجیلێكی دیكه وه‌رده‌گه‌ڕێن! ئینجیلێكی دیكه نییه، به‌ڵكو هه‌ندێ كه‌س ده‌یانه‌وێت سه‌رتان لێ بشێوێنن و ئینجیلی مه‌سیح بگۆڕن. به‌ڵام ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئێمه یان فریشته‌ی ئاسمان ئینجیلێكمان پێدان، جگه له‌و ئینجیله‌ی ئێمه پێمان دان، با “ئه‌ناتیما” بێت. وه‌ک پێشتر پێمان وتوون ئێستاش پێتان ده‌ڵێمه‌وه: ئه‌گه‌ر یه‌كێک ئینجیلێكی پێدان جگه له‌وه‌ی په‌سه‌ندتان كرد، با “ئه‌ناتیما” بێت. ئایا ئێستا بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی خه‌ڵک هه‌وڵ ده‌ده‌م، یاخود ڕه‌زامه‌ندی خودا؟ یان ئایا داوای ئه‌وه ده‌كه‌م خه‌ڵک ڕازی بكه‌م؟ ئه‌گه‌ر تا ئێستا خه‌ریكی ڕازیكردنی خه‌ڵک بوومایه، ئه‌وا نه‌ده‌بوومه به‌نده‌ی مه‌سیح.
گەلاتیا 6:1-10 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
پێم سەیرە چۆن وا بە خێرایی، لەوەی بە نیعمەتی مەسیح بانگی کردوون، بۆ مزگێنییەکی دیکە وەردەگەڕێن! مزگێنییەکی دیکە بوونی نییە، بەڵکو هەندێک کەس دەیانەوێت سەرتان لێ بشێوێنن و پەیامی مزگێنیی مەسیح بگۆڕن. بەڵام تەنانەت ئەگەر ئێمە یان فریشتەی ئاسمان مزگێنییەکمان پێدان، جگە لەو مزگێنییەی ئێمە پێمان دان، با نەفرەتی لێ بێت. وەک پێشتر پێمان گوتوون ئێستاش پێتان دەڵێمەوە: ئەگەر کەسێک مزگێنییەکی پێدان جگە لەوەی پەسەندتان کردووە، با نەفرەتی لێ بێت. ئایا ئێستا بۆ بەدەستهێنانی ڕەزامەندی خەڵک هەوڵ دەدەم، یاخود ڕەزامەندی خودا؟ یان ئایا داوای ئەوە دەکەم خەڵک ڕازی بکەم؟ ئەگەر هەتا ئێستا خەریکی ڕازیکردنی خەڵک بوومایە، ئەوا نەدەبوومە بەندەی مەسیح.