گەلاتیا 1:5-15
گەلاتیا 1:5-15 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
بۆ ئازادیی مه‌سیح ئازادی كردین. بۆیه جێگیر بن و جارێكی دیكه ملكه‌چی نیری كۆیلایه‌تی مه‌بن. من پۆڵۆسم پێتان ده‌ڵێم: ئه‌گه‌ر خروسه‌بڕان بكرێن ئه‌وا مه‌سیح هیچ سوودێكی بۆتان نابێت! به‌ڵام گه‌واهیی ده‌ده‌م، هه‌ر مرۆڤێک خروسه‌بڕان بكرێت، ده‌بێت كار به هه‌موو ته‌وارت بكات. ئه‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌تانه‌وێت به ته‌ورات بێ‌تاوان بكرێن، ئه‌وا له مه‌سیح جیا بوونه‌وه، له به‌خششی خودا كه‌وتن. چونكه ئێمه به ڕووح، به باوه‌ڕ، چاوه‌ڕێی هیوای بێتاوانكردنین. چونكه له ئیشۆعی مه‌سیحدا خروسه‌بڕان و خروسه‌نه‌بڕان سوودیان نییه، به‌ڵكو ئه‌و باوه‌ڕه‌ی به خۆشویستن كارده‌كات. باش كۆششتان ده‌كرد. كێ ڕێی لێ گرتن تاكو گوێڕایه‌ڵی ڕه‌وا نه‌بن؟ ئه‌م بیروباوه‌ڕه له‌لایه‌ن ئه‌وه‌وه نییه كه بانگتان ده‌كات. “هه‌ویرترشێكی بچووک، هه‌موو هه‌ویره‌كه هه‌ڵدێنێت”. به‌ڵام من له په‌روه‌ردگاره‌وه متمانه‌م پێتان هه‌یه كه به شێوه‌یه‌كی دیكه بیرناكه‌نه‌وه. جا ئه‌وه‌ی بتانشێوێنێ حوكمی خۆی وه‌رده‌گرێت، هه‌ر چ كه‌سێک بێت. به‌ڵام برایان، ئه‌گه‌ر تا ئێستا من خروسه‌بڕان ڕاده‌گه‌یێنم، ئیتر بۆچی تا ئێستا ده‌چه‌وسێمه‌وه؟ كه‌واته كۆسپی خاچ لادراوه. خۆزگه ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌تانشێوێنن، بخه‌سێندرێن! برایان، ئێوه بۆ ئازادی بانگ‌كراون، به‌ڵام ئازادی مه‌قۆزنه‌وه بۆ جه‌سته، به‌ڵكو به خۆشویستن ڕاژه‌ی یه‌كتری بكه‌ن. چونكه ته‌ورات هه‌مووی له یه‌ک ڕاسپارده‌دا دێته دی: “نزیكه‌كه‌ت وه‌ک خۆت خۆشبووێ”. ئه‌گه‌ر په‌لاماری یه‌كتری بده‌ن و یه‌كتری بخۆن، ئاگاداربن یه‌كتری له‌ناونه‌به‌ن.
گەلاتیا 1:5-15 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
مەسیح ئازادی کردین تاکو بە ئازادی بژین. بۆیە چەسپاو بن و جارێکی دیکە ملکەچی نیری کۆیلایەتی مەبن. ئاگاداربن، من پۆڵسم پێتان دەڵێم: ئەگەر ڕێبدەن خەتەنە بکرێن ئەوا مەسیح هیچ سوودێکی بۆتان نابێت! دیسان شایەتی دەدەم، هەر مرۆڤێک ڕێ بدات خەتەنە بکرێت، دەبێت کار بە هەموو شەریعەت بکات. ئەی ئەوانەی دەتانەوێت بە شەریعەت بێ‌تاوان بکرێن، ئەوا لە مەسیح جیا بوونەوە و لە نیعمەتی خودا کەوتن. بەڵام ئێمە لە ڕێگەی ڕۆحی پیرۆزەوە، بە باوەڕ، چاوەڕێی هیوای ڕاستودروستین. بە یەکبوون لەگەڵ عیسای مەسیحدا خەتەنەکردن یان نەکردن هیچ سوودێکی نییە، بەڵکو ئەو باوەڕە گرنگە کە بە خۆشەویستی کار دەکات. باش ڕاتاندەکرد. کێ ڕێی لێ گرتن تاکو گوێڕایەڵی ڕاستی نەبن؟ ئەم بیروباوەڕە لەلایەن ئەوەوە نییە کە بانگتان دەکات. «هەویرترشێکی بچووک، هەموو هەویرەکە هەڵدێنێت.» لەبەر ئەوەی ئێمە لەگەڵ مەسیح یەکین، دڵنیام کە بە شێوەیەکی دیکە بیرناکەنەوە. ئەوەی بتانشێوێنێ سزای خۆی وەردەگرێت، جا هەرکەسێک بێت. بەڵام خوشکان، برایان، ئەگەر هەتا ئێستا من خەتەنەکردن ڕادەگەیەنم، ئیتر بۆچی هەتا ئێستا دەچەوسێمەوە؟ ئەگەر وا بێت، کۆسپی خاچ لادراوە. خۆزگە ئەو کەسانە دەخەسێنران کە دەتانشێوێنن. ئەی خوشک و برایانم، ئێوە بۆ ئازادی بانگکراون، بەڵام ئازادی مەقۆزنەوە بۆ ڕازیکردنی سروشتی دنیایی، بەڵکو بە خۆشەویستی خزمەتی یەکتری بکەن، چونکە تەورات هەمووی لە یەک ڕاسپاردەدا دێتە دی: ﴿نزیکەکەت وەک خۆت خۆشبوێت.﴾ ئەگەر پەلاماری یەکتری بدەن و یەکتری بخۆن، ئاگاداربن یەکتری لەناونەبەن.