لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

گەلاتیا 13:5-14 - Compare All Versions

گەلاتیا 13:5-14 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

برایان، ئێوه‌ بۆ ئازادی بانگكراون، به‌ڵام ئازادی مه‌قۆزنه‌وه‌ بۆ جه‌سته‌، به‌ڵكو به‌ خۆشویستن ڕاژه‌ی یه‌كتری بكه‌ن. چونكه‌ ته‌ورات هه‌مووی له‌ یه‌ک ڕاسپارده‌دا دێته‌ دی: “نزیكه‌كه‌ت وه‌ک خۆت خۆشبووێ”.

هاوبەشی بکە
گەلاتیا 5 PNTZS

گەلاتیا 13:5-14 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

ئەی خوشک و برایانم، ئێوە بۆ ئازادی بانگکراون، بەڵام ئازادی مەقۆزنەوە بۆ ڕازیکردنی سروشتی دنیایی، بەڵکو بە خۆشەویستی خزمەتی یەکتری بکەن، چونکە تەورات هەمووی لە یەک ڕاسپاردەدا دێتە دی: ﴿نزیکەکەت وەک خۆت خۆشبوێت.﴾

هاوبەشی بکە
گەلاتیا 5 KSS