عیبرانییەکان 1:1-13
عیبرانییەکان 1:1-13 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
دوای ئه‌وه‌ی له‌كۆنه‌وه خودا زۆر جار و به ڕێگای جۆراوجۆر له‌ڕێگه‌ی پێغه‌مبه‌ران له‌گه‌ڵ باوباپیراندا دووابوو، له‌م ڕۆژانه‌ی دواییه‌ش له‌ڕێگه‌ی ڕۆڵه‌كه‌ی له‌گه‌ڵمان دووا، ئه‌وه‌ی كردیه میراتگری هه‌موو شتێک و به ئه‌ویش گه‌ردوونی دروستكردووه. ئه‌و پرشنگی شكۆی خودایه و وێنه‌ی كڕۆكیه‌تی، هه‌ڵگری هه‌موو شتێكه به وشه‌ی هێزی خۆی، دوای ئه‌وه‌ی پاكسازی بۆ گوناه كرد له لای ڕاستی مه‌زنایه‌تیی دانیشت له به‌رزاییدا، بووه‌ته مه‌زنتر له فریشته‌كان، به‌و ئاسته‌ی ناوێكی به میرات بۆ مایه‌وه له‌وان باشتره. چونكه خودا چ جارێک به كام له فریشته‌كانی فه‌رمووه: “تۆ ڕۆڵه‌ی منی، من ئه‌مڕۆ بوومه باوكت”؟ هه‌روه‌ها: “من ده‌بمه باوكی و ئه‌ویش ده‌بێته ڕۆڵه‌م”؟ هه‌روه‌ها كاتێ نۆبه‌ره ده‌هێنێته جیهان، ده‌فه‌رمووێ: “با هه‌موو فریشته‌كانی خودا كڕنۆشی بۆ ببه‌ن”. له باره‌ی فریشته‌كانیش ده‌فه‌رمووێ: “فریشته‌كانی كردۆته با وڕاژه‌وانانی بڵێسه‌ی ئاگر”. به‌ڵام له باره‌ی ڕۆڵه‌كه: “ئه‌ی خودا، ته‌ختی تۆ بۆ جاویدانیه، دارده‌ستی پاشایه‌تییت دارده‌ستی ڕاسته‌ڕێیه. حه‌زت له بێتاوانی بوو و ڕقت له خراپه‌بووه‌وه، بۆیه خودا خوداوه‌ندت له سه‌رووی هاوه‌ڵه‌كانته‌وه داینای، به ڕۆنی شادی نیشانیكردیت”. هه‌روه‌ها: “تۆ ئه‌ی په‌روه‌ردگار، له سه‌ره‌تاوه زه‌ویت دامه‌زراندووه، ئاسمانانییش ده‌ستكردی تۆن. ئه‌وان له‌ناوده‌چن، به‌ڵام تۆ ده‌مێنیت، هه‌موو وه‌ک كراس كۆن ده‌بن. وه‌ک كه‌وا ده‌یپێچیته‌وه و ده‌گۆڕێن، به‌ڵام خۆت خۆتی، ساڵانت بێ پایانن”. ئایا خودا چ جارێک به كام له فریشته‌كانی فه‌رمووه: “له لای ڕاستم دانیشه تاكو دوژمنانت بخه‌مه ته‌خته‌پێ بۆ پێیه‌كانت؟”
عیبرانییەکان 1:1-13 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
لە سەردەمانی کۆنەوە خودا زۆر جار و بە ڕێگای جۆراوجۆر بەهۆی پێغەمبەرانەوە لەگەڵ باوباپیراندا دواوە، بەڵام لەم ڕۆژانەی کۆتاییدا بەهۆی کوڕەکەیەوە لەگەڵمان دوا، ئەوەی دەستنیشانی کردووە وەک میراتگری هەموو شتێک و لە ڕێگەی ئەویشەوە گەردوونی دروستکردووە. کوڕەکە تیشکی شکۆی خودایە و بە تەواوی وێنەی کڕۆکیەتی، هەڵگری هەموو شتێکە بە هێزی فەرمایشتی خۆی، لەدوای ئەوەی هەموو گوناهەکانی پاک کردەوە، لە دەستەڕاستی خودای مەزن لە ئاسمان دانیشت. بەم شێوەیە کوڕەکە لە فریشتەکان پایەبەرزتر بوو، بەو ئەندازەیەی ناوێکی بە میرات بۆ مایەوە زۆر لەوان شکۆدارتر. ئیتر چ جارێک خودا بە کام لە فریشتەکانی فەرمووە: ﴿تۆ کوڕی منی، من ئەمڕۆ بوومە باوکت﴾؟ هەروەها: ﴿من دەبمە باوکی ئەو و ئەویش دەبێتە کوڕی من﴾؟ دیسان کاتێک خودا نۆبەرەکەی دەهێنێتە جیهانەوە، دەفەرموێت: ﴿با هەموو فریشتەی خودا کڕنۆشی بۆ ببەن.﴾ لەبارەی فریشتەش دەفەرموێ: ﴿خودا وا لە فریشتەکانی دەکات وەک با بن، خزمەتکارەکانیشی وەک بڵێسەی ئاگر.﴾ بەڵام لەبارەی کوڕەکەوە دەفەرموێت: ﴿ئەی خودایە، تەختی تۆ بۆ هەتاهەتاییە، داردەستی شانشینیت داردەستی دادپەروەرییە. تۆ حەزت لە ڕاستودروستی کردووە و ڕقت لە خراپە بووەوە، بۆیە خودا، خودای خۆت لە سەرووی هاوەڵەکانتەوە داینای، بە ڕۆنی شادی دەستنیشانی کردیت.﴾ هەروەها: ﴿تۆ یەزدان، لە سەرەتاوە بناغەی زەویت دانا، ئاسمانیش دەستکردی تۆیە. ئەوان لەناودەچن، بەڵام تۆ دەمێنیت، هەموو وەک کراس کۆن دەبن. وەک کەوا دەیپێچیتەوە، وەک بەرگی کۆن دەگۆڕدرێن، بەڵام تۆ هەروەک خۆتی، ساڵانی تۆ کۆتایی نایەت.﴾ ئایا خودا چ جارێک بە کام لە فریشتەکانی فەرمووە: ﴿لە دەستەڕاستم دابنیشە هەتا دوژمنانت دەکەمە تەختەپێ بۆ پێیەکانت﴾؟