لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

عیبرانییەکان 1:12-2 - Compare All Versions

عیبرانییەکان 1:12-2 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

بۆیه‌، ئێمه‌ به‌ هه‌ورێكی گه‌واهیده‌رانی ئاوا گه‌وره‌ ده‌وره‌ دراوین، با هه‌موو بارگرانییه‌ک و ئه‌و گوناهانه‌ی وا ده‌وری داوین به‌ ئاسانی بخه‌ینه‌ لایه‌ک و به‌ دانبه‌خۆداگرتنه‌وه‌ له‌و پێشبڕكێیه‌ ڕابكه‌ین كه‌ له‌پێشمان دانراوه‌. بڕوانینه‌ ئیشۆع، پێشڕه‌و و ته‌واوكاری باوه‌ڕمان، ئه‌وه‌ی له‌ پێناوی ئه‌و شادییه‌ی له‌پێشی دانرابوو، به‌رگه‌ی خاچی گرت و شه‌رمه‌زاری به‌ سووک وه‌رگرت، جا له‌ لای ڕاستی ته‌ختی خودا دانیشت.

عیبرانییەکان 1:12-2 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

کەواتە لەبەر ئەوەی ئێمە بە هەورێکی شایەتیدەری ئاوا گەورە دەورە دراوین، با هەموو بارگرانییەک و ئەو گوناهانەی کە بە ئاسانی لێمان دەئاڵێت لە خۆمانی دوور بخەینەوە و بە دانبەخۆداگرتنەوە لەو پێشبڕکێیە ڕابکەین کە لەپێشمان دانراوە. با سەرنجمان بخەینە سەر عیسا، پێشڕەو و تەواوکاری باوەڕمان، ئەوەی لە پێناوی ئەو خۆشییەی لەپێشی دانرابوو، بەرگەی خاچی گرت و شەرمەزاری بە سووک وەرگرت، جا لە دەستەڕاستی تەختی خودا دانیشت.

هاوبەشی بکە
عیبرانییەکان 12 KSS