عیبرانییەکان 25:12-28
عیبرانییەکان 25:12-28 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئاگاداربن قسه‌كه‌ره‌كه ڕه‌ت مه‌كه‌نه‌وه. چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی قسه‌كه‌ری سه‌ر زه‌وییان ڕه‌تكرده‌وه ده‌رباز نه‌بووبن، ئایا چه‌ند كه‌متر ئێمه ده‌رباز ده‌بین كه له قسه‌كه‌ری ئاسمان هه‌ڵگه‌ڕاینه‌وه! كه ده‌نگه‌كه‌ی زه‌ویی هه‌ژاند، به‌ڵام ئێستا به‌ڵێنی داوه و ده‌فه‌رمووێ: “جارێكی دیكه ته‌نها زه‌وی ناخه‌مه له‌رزه، به‌ڵكو ئاسمانیش”. وشه‌ی “جارێكی دیكه” ئاماژه‌یه بۆ ئه‌و شتانه‌ی له‌رزۆكن وه‌ک دروستكراو نامێنێت، تاكو شته ناله‌رزۆكه‌كان بمێنن. بۆیه، چونكه پاشایه‌تیێكی ناله‌رزۆكمان وه‌رگرتووه، با سوپاسگوزار بین، به‌هۆیه‌وه به شێوازێكی په‌سه‌ند به ترس و ڕێزه‌وه خودا بپه‌رستین.
عیبرانییەکان 25:12-28 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئاگاداربن قسەکەرەکە ڕەت مەکەنەوە، چونکە ئەگەر ئەوانەی قسەکەری سەر زەوییان ڕەتکردەوە دەرباز نەبووبن، ئایا ئێمە چۆن دەرباز دەبین ئەگەر لە قسەکەری ئاسمان هەڵبگەڕێینەوە؟ ئەوسا دەنگی خودا زەوی هەژاند، بەڵام ئێستا بەڵێنی داوە و دەفەرموێ: ﴿جارێکی دیکە نەک تەنها زەوی دەهەژێنم، بەڵکو ئاسمانیش.﴾ وشەی «جارێکی دیکە» ئاماژەیە بۆ سڕینەوەی ئەو شتانەی کە دەهەژێن، واتا شتە دروستکراوەکان، تاکو ئەو شتانەی کە ناهەژێن بمێننەوە. لەبەر ئەوە با سوپاسگوزار بین، چونکە شانشینێک وەردەگرین کە ناهەژێت، بەهۆیەوە بە شێوازێکی پەسەند بە ترس و ڕێزەوە خودا بپەرستین،