یاقوب 10:5-12
یاقوب 10:5-12 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
برایانم، په‌ند وه‌ربگرن له به‌رگه‌ی ئازار و ئارامگرتنی ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه‌ی كه به ناوی په‌روه‌ردگاره‌وه قسه‌یان كرد. ئه‌وه‌تا ئێمه ستایشی دانبه‌خۆداگرتووه‌كان ده‌كه‌ین. دانبه‌خۆداگرتنی ئه‌یوبتان بیستووه و له پایاندا خودا چی كرد، چونكه په‌روه‌ردگار به‌زه‌یی زۆره و میهره‌بانه. به‌ڵام برایانم، پێش هه‌موو شتێک، سوێند مه‌خۆن، نه به ئاسمان و نه به زه‌وی و نه به شتی دیكه. به‌ڵكو با به‌ڵێتان به‌ڵێ بێت و نه‌خێرتان نه‌خێر بێت، نه‌وه‌ک بكه‌ونه ژێر تاوانباركردن.
یاقوب 10:5-12 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
خوشکان، برایان، نموونە وەربگرن لە بەرگەی ئازار و ئارامگرتنی ئەو پێغەمبەرانەی کە بە ناوی یەزدانەوە قسەیان کرد. وا ئێمە ئەوانە بە بەختەوەر دەزانین کە دانیان بەخۆیاندا گرتووە. دانبەخۆداگرتنی ئەیوبتان بیستووە کە لە ئەنجامدا یەزدان چۆن بەرەکەتداری کرد، چونکە یەزدان بەزەیی زۆرە و میهرەبانە. خوشکان و برایانم، پێش هەموو شتێک، سوێند مەخۆن، نە بە ئاسمان و نە بە زەوی و نە بە شتی دیکە. بەڵکو با قسەتان «بەڵێ» بۆ «بەڵێ» و «نەخێر» بۆ «نەخێر» بێت، نەوەک تاوانبار بکرێن.