لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یاقوب 13:5-16 - Compare All Versions

یاقوب 13:5-16 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

كامه‌تان ناخۆشی هه‌یه‌؟ با نوێژ بكات. كه‌س دڵخۆشه‌؟ با به‌ په‌سنی بڵێت. كامه‌تان نه‌خۆشه‌؟ با پیرانی وارگه‌ بانگ بكات و نوێژی له‌سه‌ر بكه‌ن، به‌ ناوی په‌روه‌ردگاریش چه‌وری بكه‌ن. نوێژی باوه‌ڕ نه‌خۆش چاكده‌كاته‌وه‌ و په‌روه‌ردگار هه‌ڵیده‌ستێنێته‌وه‌. ئه‌گه‌ر گوناهێكیشی كردبێت ده‌به‌خشرێت. بۆ یه‌كتری دان به‌ گوناهه‌كانتان بنێن، له‌پێناوی یه‌كتری نوێژ بكه‌ن تاكو چاک ببنه‌وه‌. نوێژی خوداناس زۆر به‌هێز و كاریگه‌ره‌.

هاوبەشی بکە
یاقوب 5 PNTZS

یاقوب 13:5-16 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

کامەتان ناخۆشی هەیە؟ با نوێژ بکات. کەس دڵخۆشە؟ با بە گۆرانی ستایش بکات. کامەتان نەخۆشە؟ با پیرانی کڵێسا بانگ بکات بۆ ئەوەی نوێژی لەسەر بکەن و بە ناوی عیسای خاوەن شکۆوە چەوری بکەن. ئەو نوێژەی بە باوەڕ دەکرێت نەخۆش چاک دەکاتەوە و عیسای خاوەن شکۆ هەڵیدەستێنێتەوە. ئەگەر گوناهێکیشی کردبێت دەبەخشرێت. بۆیە بۆ یەکتری دان بە گوناهەکانتاندا بنێن، نوێژ بۆ یەکتری بکەن تاکو چاکببنەوە. نوێژی کەسی ڕاستودروست زۆر بەهێز و کاریگەرە.

هاوبەشی بکە
یاقوب 5 KSS