یاقوب 17:5-20
یاقوب 17:5-20 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئیلییا مرۆڤێک بوو وه‌ک ئێمه ئازاری ده‌چێژت، نوێژی كرد تاكو باران نه‌بارێت، ئیتر سێ ساڵ و شه‌ش مانگ له‌سه‌ر زه‌وی نه‌باری. جارێكی دیكه نوێژی كرده‌وه، ئاسمان بارانی دا و زه‌ویش به‌رهه‌می دا. برایان، ئه‌گه‌ر یه‌كێكتان له ڕه‌وا چه‌واشه كرا و یه‌كێک گه‌ڕاندیه‌وه، با بزانێت ئه‌وه‌ی گوناهبارێک له ڕێگای گومڕایی بگه‌ڕێنێته‌وه، ده‌روونێک له مه‌رگ ڕزگار ده‌كات و زۆر گوناهیش داده‌پۆشێت.
یاقوب 17:5-20 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەلیاس مرۆڤێک بوو وەک ئێمە لە هەمان سروشت، بە گەرمی نوێژی کرد تاکو باران نەبارێت، ئیتر سێ ساڵ و نیو لەسەر خاکەکەیان باران نەباری. نوێژی کردەوە، ئاسمان بارانی دا و زەویش بەرهەمی دا. خوشکان و برایانم، ئەگەر یەکێکتان لە ڕاستی چەواشە کرا و یەکێک گەڕاندییەوە، با بزانێت ئەوەی گوناهبارێک لە ڕێگای گومڕایی بگەڕێنێتەوە، دەروونێک لە مردن ڕزگار دەکات و زۆر گوناهیش دادەپۆشێت.