لۆقا 11:5-32
لۆقا 11:5-32 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
دوای ئه‌وه‌ی كه‌شتیه‌كانیان هێنا وشكایی، هه‌موو شتێكیان به‌جێهێشت و دوای كه‌وتن. جا له یه‌كێک له شاره‌كان بوو، پیاوێكی پڕ له گولی هه‌بوو، كه ئیشۆعی بینی به ڕوودا كه‌وت و لێی پاڕایه‌وه و وتی: “گه‌وره‌م، ئه‌گه‌ر بته‌وێت، ده‌توانی پێگه‌ردم بكه‌یته‌وه”. جا ده‌ستی درێژكرد و ده‌ستی لێدا، فه‌رمووی: “ده‌مه‌وێت، بێگه‌ردببه‌وه!”. یه‌كسه‌ر گولییه‌كه‌ی لێبووه‌وه. ڕایسپارد به كه‌س نه‌ڵێت، به‌ڵكو “بڕۆ خۆت پیشانی كاهین بده، بۆ بێگه‌ربوونه‌وه‌كه‌ت ئه‌و قوربانییه‌ی مووشێ فه‌رمانی كردووه بیكه، وه‌ک گه‌واهییه‌ک بۆیان”. به‌ڵام هه‌واڵی زیاتر بڵاو ده‌بووه‌وه، جا كۆمه‌ڵانێک كۆبوونه‌وه تاكو گوێ‌بگرن و نه‌خۆشییه‌كانیان چاكبێته‌وه. به‌ڵام ئه‌و دوورده‌كه‌وته‌وه بۆ ده‌شتوده‌ر و نوێژی ده‌كرد. ڕۆژێكیان ئامۆژگاریی ده‌كرد، په‌ڕیشی و ته‌وراتزانه‌كانیش كه له هه‌موو گونده‌كانی گلیلا و ئیهوود و یروشلایمه‌وه هاتبوون دانیشتبوون، هێزی په‌روه‌ردگاریش چاكیده‌كردنه‌وه. چه‌ند پیاوێک هاتن ئیفلیجێكیان به جێگه‌كه‌یه‌وه هه‌ڵگرتبوو و ده‌یانویست بیهێننه ژووره‌وه و له‌به‌رده‌می دایبنێن. كاتێ له‌به‌ر كۆمه‌ڵه‌كه ڕێیان نه‌بوو بیبه‌نه ژووره‌وه، سه‌ركه‌وتنه سه‌ربان و به جێگه‌كه‌یه‌وه به نێوان خشته‌كاندا بۆ به‌رده‌م ئیشۆع شۆڕیان كرده‌وه ناوه‌ڕاست. كاتێ باوه‌ڕی ئه‌وانی بینی، فه‌رمووی: “كابرا، گوناهه‌كانت به‌خشران”. ته‌وراتزان و په‌ڕیشییه‌كان بیریان ده‌كرده‌وه و ده‌یانووت: “ئه‌مه كێیه كفر ده‌كات؟ بێجگه له خودا كێ ده‌توانێت گوناه ببه‌خشێت؟” ئیشۆعیش هه‌ستی به هزریانی كرد، وه‌ڵامی دانه‌وه و فه‌رمووی: “له دڵتان‌دا بیری چی ده‌كه‌نه‌وه؟ كامیان ئاسانتره؟ بووترێت: گوناهه‌كانت به‌خشران، یان بووترێت: هه‌سته و ڕێ بكه؟ به‌ڵام تاكو بزانن ڕۆڵه‌ی مرۆڤ له‌سه‌ر زه‌وی ده‌سه‌ڵاتی گوناه به‌خشینی هه‌یه”، به ئیفلیجه‌كه‌ی فه‌رموو: “پێت ده‌ڵێم: هه‌سته، جێگه‌كه‌ت هه‌ڵگره و بڕۆ ماڵه‌وه!”. یه‌كسه‌ر له‌به‌رده‌میان هه‌ستا، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ری ڕاكشابوو هه‌ڵیگرت و چۆوه ماڵی خۆی، خوداشی شكۆدار ده‌كرد. هه‌موویان سامگرتوو بوون و خودایان شكۆدار ده‌كرد، پڕبوون له ترس و وتیان: “ئه‌مڕۆ شتی سه‌یرمان بینی!”. دوای ئه‌مه ده‌رچوو، باجگرێكی بینی ناوی لیوی بوو، له شوێنی باجگری دانیشتبوو، پێی فه‌رموو: “دوام بكه‌وه”. ئه‌ویش هه‌موو شتێكی به‌جێهێشت، هه‌ستا و دوای كه‌وت. لیوی له ماڵی خۆیدا میواندارییه‌كی گه‌وره‌ی بۆ كرد، زۆر له باجگران و خه‌ڵكی دیكه له‌گه‌ڵیان له‌سه‌ر خوان بوون. جا په‌ڕیشی و ته‌وراتزانه‌كانیان بۆڵه‌بۆڵیان له‌سه‌ر قوتابییه‌كانی كرد و ده‌یانووت: “بۆچی له‌گه‌ڵ باجگر و گوناهباران ده‌خۆن و ده‌خۆنه‌وه؟” ئیشۆعیش وه‌ڵامی دایه‌وه و پێی فه‌رموون: “له‌شساغ پێویستی به پزیشک نییه، به‌ڵكو نه‌خۆش. نه‌هاتووم بێتاوانان بانگ بكه‌م، به‌ڵكو گوناهباران بۆ تۆبه‌كردن”.
لۆقا 11:5-32 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
لەدوای ئەوەی بەلەمەکانیان هێنایە وشکانی، هەموو شتێکیان بەجێهێشت و دوای عیسا کەوتن. کاتێک عیسا لە یەکێک لە شارەکان بوو، پیاوێک هات کە بە تەواوی تووشی نەخۆشی گولی ببوو. کە عیسای بینی خۆی بە زەویدا دا و لێی پاڕایەوە: «گەورەم، ئەگەر بتەوێت، دەتوانیت پاکم بکەیتەوە.» عیساش دەستی بۆ درێژکرد و دەستی لێدا و فەرمووی: «دەمەوێت، پاک بەرەوە.» ئیتر یەکسەر گولییەکەی لێبووەوە. عیسا ڕایسپارد: «بە کەس مەڵێ، بەڵام بڕۆ خۆت پیشانی کاهین بدە و بۆ پاکبوونەوەکەت ئەو قوربانییەی مو‌سا فەرمانی کردووە بیکە، وەک شایەتییەک بۆیان.» لەگەڵ ئەوەشدا هەواڵی عیسا زیاتر بڵاو بووەوە، جا خەڵکێکی زۆر کۆبوونەوە تاکو گوێ بگرن و نەخۆشییەکانیان چاک بێتەوە. بەڵام ئەو دووردەکەوتەوە بۆ چۆڵەوانی و نوێژی دەکرد. ڕۆژێکیان عیسا خەریکی فێرکردن بوو، فەریسی و مامۆستایانی تەوراتیش کە لە هەموو گوندەکانی جەلیل و یەهودیا و ئۆرشەلیمەوە هاتبوون دانیشتبوون، توانایەکی خودایی هەبوو بۆ چاککردنەوە. چەند پیاوێک هاتن کابرایەکی ئیفلیجیان بە جێگاکەیەوە هێنا و دەیانویست بیبەنە ژوورەوە و لەبەردەمی دایبنێن. کاتێک لەبەر زۆری خەڵکەکە ڕێیان نەبوو بیبەنە ژوورەوە، سەرکەوتنە سەربان و بە جێگاکەیەوە بە نێوان خشتەکاندا شۆڕیان کردەوە بۆ ناوەڕاستیان بۆ بەردەم عیسا. کە عیسا باوەڕی ئەوانی بینی، فەرمووی: «کابرا، گوناهەکانت بەخشران.» مامۆستایانی تەورات و فەریسییەکان بیریان کردەوە و لە خۆیان پرسی: «ئەمە کێیە کفر دەکات؟ بێجگە لە خودا کێ دەتوانێت گوناه ببەخشێت؟» بەڵام عیسا زانی بیر لە چی دەکەنەوە، وەڵامی دانەوە: «بۆچی لە دڵتان‌دا بیر لەم شتانە دەکەنەوە؟ کامیان ئاسانترە، بگوترێت: ”گوناهەکانت بەخشران،“ یان بگوترێت: ”هەستە و بڕۆ“؟ بەڵام بۆ ئەوەی بزانن کوڕی مرۆڤ لەسەر زەوی دەسەڵاتی گوناهبەخشینی هەیە،…» بە ئیفلیجەکەی فەرموو: «پێت دەڵێم: هەستە، نوێنەکەت هەڵگرە و بڕۆرەوە ماڵەوە.» دەستبەجێ لەبەرچاویان هەستا، ئەوەی لەسەری ڕاکشابوو هەڵیگرت و چووەوە ماڵی خۆی، ستایشی خوداشی دەکرد. هەموویان سەرسام بوون و ستایشی خودایان کرد، ترس دایگرتن و گوتیان: «ئەمڕۆ شتی سەرسوڕهێنەرمان بینی.» لەدوای ئەمانە عیسا ئەوێی بەجێهێشت، باجگرێکی بینی ناوی لێڤی بوو، لە شوێنی باجگری دانیشتبوو، پێی فەرموو: «دوام بکەوە.» ئەویش هەموو شتێکی بەجێهێشت، هەستا و دوای کەوت. لێڤی لە ماڵی خۆیدا میواندارییەکی گەورەی بۆ کرد، زۆر لە باجگران و خەڵکی دیکە لەگەڵیان لەسەر خوان بوون. بەڵام فەریسی و مامۆستایانی تەورات کە فەریسی بوون بۆڵەبۆڵیان بەسەر قوتابییەکانیدا کرد و گوتیان: «بۆچی لەگەڵ باجگر و گوناهباران دەخۆن و دەخۆنەوە؟» عیساش وەڵامی دانەوە: «لەشساغ پێویستی بە پزیشک نییە، بەڵکو نەخۆش. نەهاتووم ڕاستودروستان بانگهێشت بکەم، بەڵکو گوناهباران بۆ تۆبەکردن.»