مەتا 1:10-20
مەتا 1:10-20 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئینجا دوازده قوتابییه‌كه‌ی بانگ‌كرد، ده‌سه‌ڵاتی پێدان تاكو ڕووحی گڵاو ده‌ربكه‌ن و هه‌موو نه‌خۆشی و لاوازییه‌ک چاكبكه‌نه‌وه. ئه‌مانه‌ش ناوی دوازده په‌یامبه‌ره‌كه‌یه: یه‌كه‌مین، شیمعون كه به په‌تڕۆس ناوده‌برا و ئه‌ندراوسی برای، یاقووی كوڕی زه‌بدی و یوخه‌ننه‌نی برای، پیلیپوس و به‌رتولمه‌ی، تۆما و مه‌تته‌یی باجگر، یاقووی كوڕی خه‌لپه‌ی و له‌باوس ناسراو به ته‌دده‌ی، شیمعونی قنانیا و ئیهوودای ئه‌سخه‌ریوتی كه ئیشۆعی به‌ده‌سته‌وه‌دا. ئیشۆع ئه‌م دوازده‌یه‌ی نارد، پێیان ڕاسپارد، فه‌رمووی: “به ڕێگای نه‌ته‌وه‌كاندا مه‌ڕۆن، مه‌چنه شاری شمرنیه‌كان. به‌ڵكو له‌جیاتی ئه‌وه بڕۆنه لای كاوڕه ونبووه‌كانی ماڵی ئیسڕائیل. كاتێ ده‌چن، موژده بده‌ن و بڵێن: پاشایه‌تی ئاسمانان نزیک بووه‌ته‌وه. نه‌خۆشان چاكبكه‌نه‌وه، گوله‌كان پێگه‌ردبكه‌نه‌وه، مردووان زیندووبكه‌نه‌وه، شه‌یتانه‌كان ده‌ربكه‌ن. به‌خۆڕایی وه‌رتانگرتووه، به‌خۆڕاییش بیده‌ن. زێڕ و زیو و مس له پشتێنتان هه‌ڵمه‌گرن، نه توره‌گه بۆ ڕێگا، نه دوو جل و نه پێڵاو و نه گۆچانیش، چونكه كارگه‌ر شایانی خۆراكی خۆیه‌تی. چوونه هه‌ر شار و گوندێک، به شوێن كه‌سێكی شایسته‌دا بگه‌ڕێن، له‌وێ بمێننه‌وه تا ده‌ڕۆن. كه چوونه ماڵێک ئاشتیی لێ بكه‌ن. ئه‌گه‌ر ماڵه‌كه شایسته بوون، با ئاشتیتان بۆی بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر شایسته نه‌بوون، با ئاشتیتان بۆ خۆتان بگه‌ڕێته‌وه. ئه‌وه‌ی په‌سه‌ندی نه‌كردن و گوێی له قسه‌تان نه‌گرت، له‌و ماڵه یان له‌و شاره بڕۆنه ده‌ره‌وه و تۆزی پێتان بته‌كێنن. ڕواتان پێ ده‌ڵێم: له ڕۆژی حوكمداندا، دۆخی زه‌ویی سه‌دوم و عامووڕه له‌و شاره سوكتر ده‌بێت. ئه‌وه‌تا من وه‌ک كاوڕ به نێو گورگاندا ده‌تاننێرم. جا دانا بن وه‌ک مار و ساكار بن وه‌ک كۆتر. به‌ڵام له خه‌ڵكی به‌ئاگابن، چونكه ڕاده‌ستی ئه‌نجومه‌نتان ده‌كه‌ن و له كه‌نیشته‌كانیان به قامچی لێتان ده‌ده‌ن، له‌پێناوی من ده‌بردرێنه به‌رده‌م فه‌رمانڕه‌وایان و پاشایان، وه‌ک گه‌واهییه‌ک بۆ ئه‌وان و بۆ نه‌ته‌وه‌كانیش. كاتێكیش ڕاده‌ستتان ده‌كه‌ن، گوێ مه‌ده‌نه ئه‌وه‌ی چۆن یان چی بڵێن، له‌و كاته‌دا پێتان ده‌درێت چی بڵێن، چونكه ئێوه قسه‌كه‌ر نین، به‌ڵكو ڕووحی باوكتانه له ئێوه‌دا قسه‌ده‌كات.
مەتا 1:10-20 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
ئینجا عیسا دوازدە قوتابییەکەی بانگکرد، دەسەڵاتی پێدان تاکو ڕۆحی پیس دەربکەن و هەرچی نەخۆشی و نەساغی هەبوو، چاکی بکەنەوە. ئەمانەش ناوی دوازدە نێردراوەکەیە: یەکەمین، شیمۆن کە بە پەترۆس ناودەبردرا و ئەندراوسی برای؛ یاقوبی کوڕی زەبدی و یۆحەنای برای؛ فیلیپۆس و بەرتۆلماوس؛ تۆماس و مەتای باجگر؛ یاقوبی کوڕی حەلفا و تەداوس؛ شیمۆنی کانەوی و یەهوزای ئەسخەریوتی کە عیسای بە گرتن دا. عیسا ئەم دوازدە کەسەی نارد، فەرمانی پێ کردن: «بە ڕێگای ناجولەکەکاندا مەڕۆن و مەچنە شاری سامیرەییەکان، بەڵکو لەبری ئەوە بڕۆنە لای مەڕە ونبووەکانی ماڵی ئیسرائیل. کاتێک دەچن، ئەم پەیامە ڕابگەیەنن: ”پاشایەتی ئاسمان نزیک بووەتەوە.“ نەخۆش چاک بکەنەوە، مردوو زیندوو بکەنەوە، گەڕوگول پاک بکەنەوە، ڕۆحی پیس دەربکەن. بەخۆڕایی وەرتانگرتووە، بەخۆڕاییش بیدەن. «زێڕ و زیو و مس لە پشتێنتان هەڵمەگرن، نە توورەکە بۆ ڕێگا، نە کراس و نە پێڵاوی زیادە و نە گۆچانیش، چونکە کرێکار شایانی نانی خۆیەتی. چوونە هەر شار و گوندێک، بە شوێن کەسێکی شایستەدا بگەڕێن و هەتا ئەوێ بەجێدەهێڵن لە ماڵی ئەو کەسە بمێننەوە. کە چوونە ماڵەکە سڵاو بکەن. ئەگەر ماڵەکە شایستە بوون، با ئاشتیتان بۆیان بێت، بەڵام ئەگەر شایستە نەبوون، با ئاشتیتان بۆ خۆتان بگەڕێتەوە. ئەوەی پێشوازی لێ نەکردن و گوێی لە قسەتان نەگرت، لەو ماڵە یان لەو شارۆچکەیە بڕۆنە دەرەوە و تۆزی پێتان بتەکێنن. ڕاستیتان پێ دەڵێم: لە ڕۆژی لێپرسینەوەدا، سزای خاکی سەدۆم و عەمۆرا لە هی ئەم شارە سووکتر دەبێت. «من وەک مەڕ بۆ ناو گورگتان دەنێرم. جا وەک مار ژیر بن و وەک کۆتر لە خراپە بێبەری بن. لە خەڵکی بەئاگابن، چونکە دەتاندەنە دادگا و لە کەنیشتەکان بە قامچی لێتان دەدەن، لە پێناوی مندا دەبردرێنە بەردەم فەرمانڕەوا و پاشایان، وەک شایەتی بۆ ئەوان و بۆ نەتەوەکانیش. کاتێکیش بە گرتنتان دەدەن، نیگەران مەبن لەوەی کە چی بڵێن و چۆن بیڵێن، لەو کاتەدا پێتان دەدرێت چی بڵێن، لەبەر ئەوەی ئەوە ئێوە نین کە قسە دەکەن، بەڵکو ڕۆحی باوکتانە لە ئێوەدا قسە دەکات.